روانین و په‌یام

زانكۆی جیهان / هەولێر دامەزرا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان – عێڕاق ژمارە 325 لە 25 / 2 / 2007 بە پشت بەستن بە یاسای ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردستان (پەرلەمان) , ژمارە 33 بۆ سالێ‌ 2004 , و رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان بە پێی نووسراوی ژمارە 192 / ن / لە 30 / 11 / 2006 . بەمەش دەبێتە یەكێك لە یەكەمین ئەو زانكۆیانەی كە دامەزراون لە هەرێمدا , و لە ساڵی 2011 زانكۆی جیهان / هەولێر بوو بە ئەندامی یەكێتی  زانكۆكانی عەرەبی .
زانكۆی جیهان بە سێ‌ بەشی زانستی دەستی بەخوێندن كرد لە ساڵی خوێندنی 2007- 2008 , بەڵام لە ساڵی خوێندنی 2014 - 2015 ئەوا لەرێی پێنج زانكۆوە كە  پانزە بەشی لەخۆگرتوە باوەشی گرتوە لە قوتابیانی .
 زانكۆی جیهان سەربە گرووپی كۆمپانیای  جیهانە بۆ وەبەرهێنانە زانستیە كانی سنووردار كە بە سەرچاوەی دامەزرێنەر و سەرەكی پاڵپشتی دارایی دادەنرێت بۆ زانكۆ , وە هەمان سەرچاوەی دامەزرێنەر سەرپەرشتی  زانكۆی تریش دەكات و بەڕێوەی دەبات وەك زانكۆی جیهان / سلێمانی , زانكۆی جیهان / دهۆك / و زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی لە هەولێر .

روانین 
زانكۆ هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ,كە ببێت بە یەكێك لە زانكۆیە پێشەنگەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێڕاق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ,  وە لە رووی پڕۆگرامەكانی خوێندن و شێوازی ووتنەوەی زانستیانەی وانەكان  لەسەر ئاستی جیهاندا جیاواز بێت  لەگەڵ هەوڵی بەردەوام لە پەرەبەخۆدان و گەشەی بەردەوام .

پەیام :
دروستكردنی كەشی فێركردنی گونجاو بۆ قوتابیەكانی لە هەرێمی كوردستان بە جیاوازیتەمەنیان و پێشكەشكردنی پڕۆگرامی خوێندنی نایاب و كوالێتی بەرز  لە بوارە جیاكانی زانست و مەعریفەتدا  .

ئامانجەكان :
1.   فەراهەمكردنی باشترین جۆری زانست و مەعریفەت لە بوارە جیاوازەكانی زانستی پوخت و مرۆیی .
2.   پەرەپێدانی توانستی مەعریفی و كۆمەڵایەتی و بونیاتنانی كەسایەتی و توانای پیشەیی بۆ قوتابیان بەمەبەستی ئامادە كردن و شیاندنیان بۆ ئەوەی ببن بە سەركردە لە بواری كارو پسپۆڕیان . 
3.   بەشداری كردن لە مەعریفەی مرۆیی لە رێی داهێنان و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە توێژینەوەیی و زانستیە پێشەنگەكانی سەر ئاستی جیهان . 

1. 4.  بونیاتنانی ناوبانگێكی نایاب بۆ خوێندنی باڵا لە نیشتماندا , كە رێگە خۆشكەر بێت بۆ زانكۆیێكی ناسراوی تۆكمەی خاوەن پایەو پێشەنگ لە رووی نێودەوڵەتی .  
5.  بینینی رۆڵێكی جیاواز و دیار لە  پەرەدان بە خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی سەرچاوەی  مرۆیی لە هەرێمی كوردستان و  عێڕاق لە رێی بەستنەوەی پلانە زانستی و پیشەییەكان بە  پێویستی و داواكاریە  نوێیەكانی  بازاری كار .



Tuesday 14/11/2017

Tuesday 14/11/2017
زانكۆى جیهان-هه‌ولێر به‌شدار ده‌بێت له‌ چه‌ندین گۆڤارى زانستى جیهانى
Wednesday 26/7/2017

Monday 5/6/2017

Monday 5/6/2017

Cihan university/ Erbil
+9647507381000

Cihan University كه‌ناڵى فه‌یسبوك
انضم إلى مجتمع جامعة جيهان لفي الفيسبوك. الحصول على لدينا قناة وسائل الاعلام الاجتماعية والحصول على التحديثات، والأفكار والتفاعل مع المجتمع الاجتماعية. انقر على زر "أعجبني" الآن.