مراكز

سەنتەری خزمەتگوزاری 
سەنتەری خزمەتگوزاریەكانی ئەنتەرنێت :
اسەنتەری زانكۆی جیهان بۆ خزمەتگوزاریەكانی ئەنتەرنێت لەگەڵ دامەزرانی زانكۆ لە ساڵی 2007 دامەزرا و بە درێژایی خوێندین بەیانیان و ئێواران خزمەتگوزاریەكانی خۆی بێ‌ بەرامبەر پێشكەش بە قوتابیان دەكات , ئەمەش لەرێی سیستەمێكی پێشكەوتوو بە قەبارەی 13 مێگا , سەرەڕای دابین كردنی خزمەتگوزاریەكانی ئەنتەرنێت لەگشت باڵەخانەكانی زانكۆدا . 
زانكۆ هەنگاوە كۆتاییەكانی ناوە بۆ ئەوەی رێكەوتننامەیە ك لەگەڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت واژۆ بكات بۆ بەدەستهێنانی كۆپی ئۆرجینالی گشت پڕۆگرامەكانی كۆمپیوتەرە پێشكەوتوەكان و پێشكەشكردنی بە نرخێكی گونجاو بە قوتابیان و مامۆستاكانی زانكۆ. 
                            
خزمەتگوزاری كۆمەڵگە  :
لە چوارچێوەی گرنگیەكانی زانكۆی جیهان / هەولێر لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی بە دامەزراوە حكومی وتایبەتەوە لە كۆمەڵگە , هەڵساوە بە دامەزراندنی چەندین سەنتەری پسپۆڕی كە لەگەڵ پێویستیەكانی كۆمەڵگەدا بگونجێت بەم شێوەیەی خوارەوە  :
 
ئەكادیمیای زانكۆی جیهان بۆ فێركردنی پیشەیی  :
زانكۆی جیهان بە دایەنگەیەكی مەعریفی دادەنرێت كە بەشداری دەكات لە بەدەست هێنانی پێشەنگی لە كارەكان  بەهۆی خاوەنداریەتی بۆ كادیری زانستی پسپۆڕ و تەكنیكی ستراتیژی و پێشكەوتوو  , كە لە پێكهاتەكەیدا جەخت لە بەدەستهێنانی هاوبەشی كۆمەڵگەیی دەكاتەوە , ئەمەش وادەكات ببێتە خاوەن  پێگەیەكی كێبڕكێیانەی جیاواز لە رووی هەرێمایەتیەوە . وە بۆ ئەوەی لەو پەرەسەندنانە دوا نەكەوێت كە ژێنگەی فێركردن بەخۆیەوە دەبینێت بە تایبەت لە رووی ئاستی گرنگیدانی بە گۆڕەپانی كرداری و پراكتیكی ,  و هەر لەم خاڵەوە بیرۆكەی دامەزراندنی ئەكادیمیای زانكۆی جیهان بۆ فێركردنی پیشەیی وەك سەنتەرێكی تایبەتمەند بۆ بەهێز كردنی ئەدای كاركردوان لە هەردوو كەرتی تایبەت و گشتی هاتە كایەوە  , ئەمەش لەرَیی دەستكەوتنی توانا و كارامەیی پێویست بۆ راپەڕاندنی كارەكانیان بەپێی ئەو شێوازە زانستیانەی كە لە گشت گۆڕەپان و  پسپۆڕریەكاندا هەن , زانستی بێت یان مرۆیی بە شێوەیەك كە وایان لێبكات بتوانن داهێنان لە كارەكانیان بكەن بە پێی ئەو ئاراستەی كە بۆ پێشەنگی پەیڕەو دەكرێت لە رووی جیهانی بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی . ئەمە جگە لە شیاندنی ئەوانەی كە بەدوای كاردا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە ئاستی ئەو لێهاتوویی و كارامەییە بن كە ئەو كارانە پێویستیان پێیەتی .  
ئەكادیمیای زانكۆی جیهان بۆ فێركردنی پیشەیی  لەهەرێمی كوردستان بەپشت بەستن بەو مۆڵەتی  دەرچووە لە وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە ژمارە 226 لە  4 / 12 / 2014 دامەزرا ،  وە لەروانگەی پەیامی زانكۆی جیهان و باوەڕی بە بینینی رۆڵێكی پێشەنگانە  كە بۆی هەیە بەشداربێت لە دەوڵەمەند كردنی كۆمەڵگەی كوردستانی بە فەراهەمكردنی ئەزموون و كارامەیی  زانستی و هونەری لەگەڵ پەرەدان بە ئالیەتەكانی هاوكاریكردن  لەگەڵ رێكخراوەكانی هەردوو كەرتی تایبەت و گشتی لە هەرێمدا. 
 ئەكادیمیا هەوڵ دەدات راهێنان بە گەنجان بكات لەسەر شێوازەكانی وەرگرتنی مەعریفەی زانستی لەپێناو پەرەدان بە لێهاتنەكانیان بە شێوەیەك كە بتوانن بەشدا بن لەم پرۆسەی بونیاتنان و گەشە كردنەی كەرتە  ئابووریە جیاوازەكان بەخۆیانەوە دەبینن , ئەمەش لەڕێی جەخت كردنە سەر  پڕۆگرامەكانی ئەكادیمیا لەسەر دۆزینەوەی لێهاتوان و بونیاتنانی تواناكان و دروستكردنی ژینگەیەكی فێركردنی جیاواز كە تیایدا بەشداربووان بتوانن ووزە شاراوەكانی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە و مەعریفە ئەكادیمیەكانی خۆیان بگوازنەوە بۆ كارامەیی هونەری لە گۆڕەپانی پراكتیكیدا. ئەكادیمیا لەو كاروانەی گەشەسەندنی كە لەخۆی گرتوە ,پشتی بەستوە بە كۆمەڵێك ئامراز كە لە ناویدا باشترین تەكنیكی باوەڕ پێكراوی لەبواری راهێنان و راوێژكاریدا هەیە سەرەڕای هەبوونی بەتواناترین و كارامەترین ستافی فێركاری لە مامۆستایانی زانكۆ و راهێنەری پسپۆڕی خاوەن ئەزموونی زانستی و مەعریفی كەڵەكەبوو لە ئاستی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی بە شێوەیەك كە رۆڵی ببێت لە بونیاتنان و  پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی لێهاتوو وكارا .   
 
روانین :
ئەكادیمیای زانكۆی جیهان بۆ فێركردنی پیشەیی ببێتە هاوبەشێكی كارا لە پرۆسەی بونیاتنان و پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئاستی پێشەنگی لە بواری فێركردن و راهێناندا كە مەبەست لێیدا ئامادەكردنی نەوەیەكی خاوەن توانا بێت لە رۆیشتن لەنێو كاروانی ئەو گەشەسەندنەی كە ژینگەی جیهانی بەخۆیەوە دەبینێت . 
 


پەیام :
رامكردنی هەموو ئەو توانایانەی كە لەبەردەستن بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی راهێنانی جیاواز كە بەشدار بێت لە پەرەدان بە كارمەندان لە كەرتە جیاوازەكانی  كۆمەڵگە , لەرێی پێشكەشكردنی خزمەتێكی جیاواز لە بواری فێركردن و راهێناندا , بە پشت بەستن بە بەكارهێنانی نوێترین كەرەستە و ئامراز و شێوازی زانستی و تەكنیكی وە بە بەرزترین ئاست لە رووی باشی و پیشەیی و لێهاتووییدا .
ئامانجەكان :
1.   بونیاتنانی توانای كادیرە مرۆییەكان بۆ بەدەست هێنانی خۆشگوزەرانی تاك و كۆمەڵگە لە هەرێمی كوردستاندا .
2.   پەرەدان و گەشەكردن بە گشت كەرتەكان لەرێی بەشداریكردن لە پڕۆگرام و بەرنامەكانی پەرەپێدان لەسەربنەمای زانستی و كرداری لێكۆڵراو .
3.  بەشداریكردن لە ئامادەكردنی نەوەیەك لە سەركردە كە دەتوانن لەگەڵ ئەو پێشكەوتن و پەرەسەندنانە بڕۆن كە هەرێمی كوردستان بەتایبەت و ژینگەی جیهانی بە گشتی بەخۆیەوە دەبینێت . 
4.   وەڵامدانەوەی پێویستیەكانی یەكە ئابووریە جیاوازەكان لە رووی راوێژی لەگشت بوارە پسپۆڕیەكان , بە پێی بنەماكان و ئاستی پیشەیی و هونەری پێشكەوتوو.
5.   دروست كردنی ئەو هەلانەی كە یارمەی تاك و رێكخراوەكان دەدات لە هەرێمی كوردستان لەسەر بە پراكتیزەكردنی مەعریفەتە ئەكادیمیەكان لە بواری پراكتیكی و جێبەجێكردندا . 
6.  هەماهەنگی و خۆ رێكخستن لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان لە رووی هێزی كارەوە  بە پێی ئاستی ئەو لێهاتووییانەی كە ئەم كۆمپانیایانە دیاریان دەكات .
7.   شیاندن و ئامادەكردنی ئەو كەسانەی كە ئارەزووی بەدەستهێنانی هەلی كاردەكەن بەو ئاستەی كە دەگونجێت  لەگەڵ ئەو مواسەفات و پێویستیانەی كە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دیاریان دەكەن . 




سەنتەری زانكۆی جیهان بۆ پەرەپێدان و راوێژكاریەكان
 سەنتەری زانكۆی جیهان بۆ پەرەپێدان و راوێژكاریەكان , یەكەیەكی كارگێڕیە , ئاسان كاری بۆ پڕۆسەی سەرەتایی سەركەوتوو لە رێی فراوان كردنی ژینگەی زانستی تاكەكانی كۆمەڵگە , لە رێی راهێنانی پڕاكتیكی و پێدانی راوێژ لە گشت بوارەكان . دیدگای سەنتەر بریتیە لە پەرەپێدان و هاندانی سەرچاوە خودیەكانی تاكەكان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە ژیانی یان فێركاریەكانیان و دروستكردن و پێشكەشكردنی  وێنایێكی نموونەیی كە لەگەڵ تواناكانیان بگونجێت . 
ئامانجەكانی سەنتەر بریتیە لە :
1. بەردەوامی راهێنان و پەرەسەندن و گەشەپێكردنی توانای تاكەكانی كۆمەڵگە لە بوارە جیاكاندا .
2. بەشداریكردن لە پێشخستن و پەرەپێدانی كارە كارگێڕی و ئەندازیاری و زانستی لە هەرێمدا .
3. پشگیری كردن لە ئامرازە تەكنیكیە نوێكان لە بواری بزنسەكاندا.
4. پێدانی چارەسەری گونجاو و سەركەوتوو بۆ ئەوگرفتانەی كە ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی هەیە لەلایەن رێكخراوەكان .
5. بەشداریكردن لە پێدانی پلان بۆ داهاتوو بۆ پاڵپشتی كردنی باری ئابووری .
6. فراوان كردنی بنكەی وەبەرهێنان و كاروباری دارایی لە هەرێمدا .
7. بەشداری كردن لە پێشكەشكردنی راوێژەكان لە بوارە جیاوازەكاندا .

سەنتەری زانكۆی جیهان بۆ پەرەپێدان و راوێژیەكان چەندین خولی راهێنانی ئەنجام داوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێڕاقی ,سەرەڕای چەندین خولی تر بۆپەرەپێدانی كادیری كارگێڕی و فێركردن لە زانكۆدا ، ئەمەی خوارەوە پێڕستی پڕۆگرامی راهێنانی پەیڕەو كراوە لەلایەن سەنتەرەكەوە :




Tuesday 14/11/2017

Tuesday 14/11/2017
زانكۆى جیهان-هه‌ولێر به‌شدار ده‌بێت له‌ چه‌ندین گۆڤارى زانستى جیهانى
Wednesday 26/7/2017

Monday 5/6/2017

Monday 5/6/2017

Cihan university/ Erbil
+9647507381000

Cihan University كه‌ناڵى فه‌یسبوك
انضم إلى مجتمع جامعة جيهان لفي الفيسبوك. الحصول على لدينا قناة وسائل الاعلام الاجتماعية والحصول على التحديثات، والأفكار والتفاعل مع المجتمع الاجتماعية. انقر على زر "أعجبني" الآن.