سەنتەری (ئالوگۆڕی دراو)

سەنتەری (ئالوگۆڕی دراو) , سەنتەرێكی تایبەتە بە كار و باری بازاڕەكانی دراو  لەساڵی 2015 دامەزراوە و بە تاكە سەنتەری لەم جۆرە دادەنرێت لە هەرێمی كوردستان و بگرە لە عێڕاقیشدا , چونكە تا ئێستا هیچ زانكۆیەك یان دامەزراوەیەكی دراو لە عێڕاقدا سەرایەكی ئەكادیمی پسپۆڕی لەخۆ نەگرتوە كە بە پێكهاتەیەك لە پسپۆڕی جیاواز لە مامۆستایانی پسپۆڕو پیشەگەر لە بواری بازاڕی دراوەوە پشگیری و پالپشتی لێدەكرێت و ئەزموونداری كردارین لەم بوارەدا , سەرەڕای ئەم ئامراز و كەرەستە هونەری و كارگێڕیەی كە یارمەتی تەواوكردنی ئەم چالاكیە ناوازەیە لە عێڕاقدا . لەم بوارەدا رێكەوتننامەیەك لەگەڵ بازاڕی دراوی هەولێر كراوە لەسەر پڕۆگرامێكی دەوڵەمەند و پسپۆڕ لەم بوارە و بەفەرمی هەردوو لا رەزامەندیان لەسەری داوە بۆ ئەوەی ببێتە كۆڵەگەی یەكەمی كاركردوان لە بازاڕەكانی دراو جا وەبەرهێن بن یان كەسانی كاریگەر و كارا لەو كۆمپانیایانەی  كە لە بازاڕی دراودا كاردەكەن ....هەروەها ئەم سەنتەرە بڕوانامە دەبەخشێت كە دانی پێنراوە لەلایەن بازاڕی دراوی هەرێمەوە و بەشداربوە دەرچوەكان ئامادە دەكات بۆ ئەم خوولانە بە وەرگرتنیان بۆ ئەوەی خوولەكانی تریش ببڕن لە بازاڕی دراوی هەولێر ....... ئەمەی خوارەوە هەندێك لەو چالاكیانەیە كە سەنتەر دەیگرێتە بەر لەكاتی ئەداكردنیدا :  


1- ئەم بەشە بە پلەی یەك چالاكیەكانی ئاراستەی قوتابیانی زانكۆی جیهان دەكات بۆ وەرگێڕانی ئەو لێكۆڵینەوە و خوێندنە تیۆریانەی كە وەری دەگرن بۆ بواری پراكتیكی تا پڕۆگرامە ئەكادیمیەكەیان چەسپاو تر و واقیعیانە تر بێت . 

2- سەنتەر كار لەسەر كردنەوەی دەرگاكانی دەكاتەوە بە رووی هەموو مامۆستاكانی زانكۆی جیهان بەمەبەستی بەرزكردنی ئاستی ئەدای مامۆستاكان و بەشداریكردنیان لە پێدانی راوبۆچۆن لەپێناو گەشەكردن بە ئەدای خۆیان و سەنتەرەكە . 

3- سەنتەر لەڕیی هەندێك لە كارمەندانیەوە  كار لەگەڵ بازاڕی دراوی هەولێر دەكات بۆ دەستكردن بە ئاڵوگۆڕ كردن لەبازاڕی دراو . 

4- سەنتەر زیاتر لە چل كۆمپیوتەری دابینكردوە كە گشتیان بە تۆڕی ئەنتەرنێت بەستراوەتەوە  لەگەڵ سكرینی نمایشكردن كە  تایبەت كراوە بە كردنەوەی كەناڵ لەگەڵ بازاڕە جیهانیەكان بۆ زانینی گۆڕانكاریە هەنووكەییەكان لە بازاڕەكانی دراو  بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی بازاڕە جیهانیەكان . 

5- سەنتەر بەشداریدەكات لە زیادكردنی هۆشیاری وەبەرهێنان لای بەشداربووان و پارستنیان لە كردەكانی فێل كردن و پارە خواردنی باو  لەم بوارە . 

6- فەراهەمكردنی لایەنێكی گرنگ لە  مەعریفەی پێویست بۆ زیاد كردنی سەرچاوە داراییەكانیان لە رێی ئاڵوگۆڕ كردن و بازرگانی كردن لە بازاڕاكانی دراو . 

7- بەشداری كردن لەو كۆنگرە و كۆنفرانسە ئابووریانەی كە لە هەرێمی كورستاندا دەبەسترێت بەمەبەستی گەشەسەندنی ئابووری  گشتگیر پەرەدان بە  ژێرخانی یاسایی بۆ چالاككردن و بەردەوامی دان بە هاتنی وەبەرهێنانە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ خۆ لادان لە گۆڕانكاریە خێرا سیاسی و ئابووریەكان .

8- سەنتەر ئێستاكە كار لەسەر كردنەوەی كەناڵی تر دەكاتەوە لەگەڵ پارێزگاكانی تر (ناوەڕاست و باشوور) بۆ ناساندنی چالاكیەكانی  بەمەبەستی كرانەوە و كرانەوەی جوگرافی   



زانكۆى جیهان-هه‌ولێر به‌شدار ده‌بێت له‌ چه‌ندین گۆڤارى زانستى جیهانى
Wednesday 26/7/2017

Monday 5/6/2017

Monday 5/6/2017

Monday 5/6/2017

Tuesday 30/5/2017

Cihan university/ Erbil
+9647507381000

Cihan University كه‌ناڵى فه‌یسبوك
انضم إلى مجتمع جامعة جيهان لفي الفيسبوك. الحصول على لدينا قناة وسائل الاعلام الاجتماعية والحصول على التحديثات، والأفكار والتفاعل مع المجتمع الاجتماعية. انقر على زر "أعجبني" الآن.