
طلبة قسم العلاقات الدولية والدبلوماسية في زيارة ميدانية لبرلمان إقليم كوردستان
- Posted by University Press
- Date أكتوبر 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 21/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سامان حسن علي سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر ئەنجام دا.
پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی: لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی زانکۆ لەلایەن إيڤان جورج، بەڕێوەبەری پرۆتۆکۆل و پەیوەندییە دەرەکییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە هۆڵی فەرمیی پرۆتۆکۆلەکاندا، شیکردنەوەیەکی تایبەتی دەربارەی یاسا، بنەما کارگێڕییەکان و، چۆنیەتى بەڕێوەبردنی دیپلۆماسیی ئاستبەرز بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی لە دامەزراوەى پەڕلەمان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
هۆڵی دانیشتنەکان و کتێبخانەی سەرەکی: لە درێژەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانی لە بەشەکانی پەرلەماندا بەسەرکردەوە، لەوانەش هۆڵی دانیشتنەکان (Main Assembly Hall) کە تێیدا پرۆسەی یاسادانان و دەنگدانى تێدا بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ بەسەرکردنەوەی کتێبخانەی سەرەکیی پەرلەمان، لەوێش لە نزیکەوە ئاشناى سەرچاوە زانستی و یاسایی و مێژوویییەکان کتێبخانەکە بوون.



