بەڕێوەبەرایەتی وه‌رگرتن

بەڕێوەبەرایەتی وه‌رگرتن به‌ ده‌روازه‌ى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى زانكۆ بۆ هاتنه‌ ناو زانكۆى قوتابیان داده‌نرێت ، بۆیه‌ زانكۆ گرنگیه‌كى ته‌واو به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ده‌دات ، چونكه‌ گرنگیه‌كى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌ راكێشانى قوتابیان بۆ زانكۆ . هه‌ر له‌سه‌ره‌رتاى هه‌موو ساڵێكى خوێندن ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ پێشوازیكردن له‌ قوتابیه‌ نوێكان و دایك و باوكان ، وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ ته‌واو كردنى رێكاره‌كانى قبوڵكردنى قوتابیان له‌ زانكۆ ، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ و ته‌واو كردنى هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ى كه‌ پێویستن بۆ قوتابى و زانكۆ و رێكیان ده‌خه‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ هه‌وڵ ده‌دات بگاته‌ ئاستى سفر له‌ هه‌ڵه‌ كردن له‌ مامه‌ڵه‌كان ، ئه‌م كاره‌ش له‌رێگه‌ى ستافێكى تایبه‌ت كه‌ پێكهاتوه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى

پێشه‌نگ و جیاواز بوون له‌ جێبه‌جێكردنى كاره‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كانى وه‌رگرتن ، له‌ ئاسانكارى كردن له‌ رێكاره‌كان و پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ قوتابیان ، گرتنه‌به‌رى شێوازى نوێ له‌ وه‌رگرتنى قوتابیان و ئاراسته‌ كردنیان بۆ ته‌واكردنى خویچندنیان به‌ پێى تواناكانیان ئه‌مه‌ش به‌ پێدانى وورده‌كارى ده‌رباره‌ى هه‌موو به‌شه‌كان و چۆنیه‌تى خوێندن له‌ زانكۆ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئاسانكارى بۆ قوتابى بكات تا بتوانێت ئه‌و پسپۆڕیه‌ هه‌ڵبژێرێت كه‌ له‌گه‌ڵ تواناكانى ده‌گونجێت . ئه‌و به‌هایانه‌ى كه‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ له‌خۆى گرتوه‌ بریتیه‌ له‌ : كاركردن به‌باشترین شێوه‌ و هه‌وڵدان بۆ پێشه‌نگ بوون و په‌ره‌به‌خۆدانى به‌رده‌وام ، دادپه‌روه‌رى ، ده‌ست پاكى له‌رێگه‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان به‌ هه‌مان یاسا و رێنمایى به‌ بێ جیاوازى یان جیاكارى ، وه‌ هه‌روه‌ها كاركردن به‌ گیانى تیم تا گیانى به‌كۆمه‌ڵ كاركردن و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وت بۆ هه‌موان بێت ، وه‌ هه‌روه‌ها هاندانى ئه‌ندامانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ له‌سه‌ر هاوكارى كردنى یه‌كتر بۆ به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به‌ ئه‌رك و ئامانجه‌كانى زانكۆ

ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی

  • رێكخستنى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى قوتابى له‌ زانكۆ به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان په‌یوه‌نددار به‌م بابه‌ته‌
  • ئاماده‌ كردنى فایلێكى تایبه‌ت به‌ هه‌ر قوتابیه‌ك كه‌ تیایدا گشت په‌ڕاوه‌ فه‌رمى و سه‌لمێنه‌ره‌كانى قوتابى تێدا ده‌پارێزرێت ، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ تۆماركردنى قوتابیان له‌و به‌شانه‌ى كه‌ لێى وه‌رگیراون و سه‌رپه‌رشتیكردنى ته‌واو كردنى فایله‌كانیان .
  • ئاماده‌كردنى راپۆرت و ئاماره‌ خولاوه‌كان ده‌رباره‌ى كاروبارى قوتابیان و زانیارى په‌یوه‌نددار به‌ قوتابیانى وه‌رگیراو له‌ زانكۆ بۆ هه‌ردوو خوێندنى به‌یانیان و ئێواران
  • كردنه‌وه‌ى فایلێك بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك له‌ سیستمى ئه‌لیكترۆنى و به‌دواداچوون بۆ قبوڵكردنى ئه‌لیكترۆنى قوتابى و ووردبینى كردن له‌ فایله‌كان و پاراستنیان دواى دڵنییا بوون له‌ ته‌اوى و دروستى زانیاریه‌كان و پاراستنیان به‌پێى رێنمایى و سیستمى په‌یڕه‌و كراو بۆ پاراستنى ئه‌م فایلانه‌
  • ده‌ركردنى فه‌رمانى تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنى قوتابى
  • به‌دواداچوون بۆ هه‌ر بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به‌ قوتابى وه‌ك : دواخستن – به‌خشین له‌ كرێى خوێندن له‌ رێگه‌ى ده‌زگاى شه‌هیدان و وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌خشینانه‌ى خوێندن كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆوه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت
  • به‌كارهێنانى پرشۆگرام و سیستمى ئه‌لیكترۆنى له‌كاردا كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى ئه‌رشیفى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى ئیمێل بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان  

ئامانجه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رگرتن هه‌ڵده‌ستێت به‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌ پێى سپێردراوه‌ وه‌ك رێنموونیكردن ، ئاسانكردنى رێكاراه‌كانى زانكۆ ، دیاریكردنى ئه‌ركه‌ ئه‌كادیمیه‌كانى زانكۆ له‌رێگه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان قوتابى و زانكۆ ،ئه‌مه‌ش ه‌ڕێى چه‌ندین رێگاى په‌یوه‌ندیكردن . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پلانى خۆى بۆ ئه‌مساڵ داناوه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى واقیعى ئه‌مساڵى زانكۆو پێویستیه‌كانى بۆ قۆناغى داهاتوو ، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى له‌سنوورى تواناى ئێستا و به‌رده‌ست به‌ بیرۆكه‌ى نوێ ، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت گرنگى ده‌دات به‌ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ناوازه‌ و تایبه‌ت به‌ قوتابیان كه‌ به‌ گرنگترین چین و ده‌سته‌ داده‌نرێن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و به‌ به‌رده‌وامى هه‌وڵى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى كاركردنى خۆى ده‌دات . به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى پیشه‌یى و كاركردنى فه‌رمانبه‌ران ئامانجێكى ترى ئێمه‌یه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ى كه‌ زانكۆ ده‌ست نیشانى ده‌كات ئه‌ویش له‌رێى ئه‌و خولانه‌ى راهێنان و په‌ره‌پێدانه‌ى كه‌ زانكۆ پێى هه‌ڵده‌ستێت . به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا به‌ باشترین شێوه‌ له‌ كاره‌كانمان یه‌كێكى تره‌ له‌ ئامانجه‌كانمان .

په‌یوه‌ندى بكه‌

ئەدرێس باڵه‌خانه‌ى ژماره‌ -7- نهۆمى زه‌مینى - هۆڵى وه‌رگرتنى قوتابیان
هونەر محمد حسین Mobile: +964 750 448 3125, E-mail: hunar.m.hussein@cihanuniversity.edu.iq
نور حسین علي Mobile: +964 751 807 8679. E-mail: nh.admission@cihanuniversity.edu.iq
رۆژین هۆشیار جواد Mobile: +964 750 304 2713, E-mail: rh.admission@cihanuniversity.edu.iq
خه‌نده‌ سه‌ركه‌وت عثمان Mobile: +964 751 807 8700, E-mail: kh.admission@cihanuniversity.edu.iq
Hunar M.Huseen M.Raouf

هونەر محمد حسین

روزين هوشيار جواد فه_رمانبه_رى كارگێرى به_رێوبه_رایه_تى وه_رگرتن

رۆژین هۆشیار جواد

IMG-20180705-WA0002

نور حسین علي

خةندة سركوت عثمان فه_رمانبه_رى كارگێرى به_رێوبه_رایه_تى وه_رگرتن

خه‌نده‌ سه‌ركه‌وت عثمان