ئامانجه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى

ئامانجى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمار بریتیه‌ له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌و قوتابیانه‌ى له‌ خوێندن به‌رده‌وامن هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن ، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ دووچارى قوتابیان ده‌بێته‌وه‌ له‌ڕیگه‌ى جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانیان كه‌ زیاتر خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ پێدانى نووسراوى پشتگیریكردن له‌ به‌رده‌وام بوونیان له‌ خوێندن یان پێدانى به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌رچوون له‌ ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا ، هه‌روه‌ها هه‌رچى په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ داواكاریه‌كانیان له‌ دواخستنى خوێندن بۆ ساڵێكى ترى خوێندن یان زیاتر یان دواخستنى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ بۆ خولى دووه‌م یان وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى نه‌خۆشى به‌مه‌به‌ستى ره‌وانه‌كردنیان بۆ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى و ئاگادار كردنه‌وه‌ى زانكۆ له‌ بارى ته‌ندروستیان

روانینى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى

یه‌كێك له‌و كاره‌ گرنگانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ روانینى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بریتیه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌ پێشكه‌شى قوتابى ده‌كرێت ، لێره‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارهه‌وڵ ده‌دات ماندوو بوون له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى كه‌م بكاته‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانى شێواز و رێگاى نوێ بۆ به‌ دۆكیومێنت كردن وپاراستنى فایله‌كان و ئه‌نجامى قوتابیه‌كان بۆ گشت ساڵه‌كانى خوێندنیان و هه‌میشه‌ ئاماده‌ بێت له‌كاتى داواكردندا . ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ فایلى كه‌سى قوتابى كه‌ بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك زانیارى وه‌ك ژماره‌ى مۆبایل و به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویستى له‌لا پارێزراوه‌ ، ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌شێوه‌ى كاغه‌ز یان به‌ ئه‌لیكترۆنى و له‌سه‌ر سیدى هه‌ڵگیراون و تایبه‌تمه‌ندى و نهێنیه‌تى پارێزراوه‌ . پاراستنى ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ به‌ شێوازى جیاواز و سه‌رده‌میانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌دا ده‌گونجێت كه‌ له‌ دونیاى ئه‌مڕۆماندا هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ووڵاتێك ده‌ژین ده‌ورو به‌رمان رروداوى نه‌خوازراوى زۆرى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ .

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى

په‌یامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ قوتابیان ، چونكه‌ قوتابى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنیه‌وه‌ په‌یوه‌ندى ده‌بێت به‌ زانكۆ تا ساتى ده‌رچوونى و ته‌نانه‌ت دواى ده‌رچوونیشى په‌یوه‌ندى به‌ زانكۆوه‌ هه‌ر ده‌مێنێت . ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ به‌ درێژایى ماوه‌ى خوێندنى قوتابى له‌ زانكۆدا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ده‌ركردنى هه‌ر فه‌رمانێكى كارگێڕى كه‌ قوتابى پێویستیه‌تى له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى زانیارى و داتا و ئاست و دۆخى تایبه‌تى قوتابى له‌ زانكۆدا ، وه‌ك به‌رده‌وام بوونى له‌ خوێندن ، كه‌وتوه‌ له‌ وانه‌كان یان ماوه‌ته‌وه‌ له‌م ساڵه‌ى خوێندنى یان ده‌ركراوه‌ له‌زانكۆ ، یان كۆچى دوایى كردوه‌ ، هه‌روه‌ها ده‌ركردنى پشتگیرى به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندن بۆ قوتابیان به‌ به‌رده‌وامى سه‌ره‌ڕاى به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌رچوون و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و رایى كردنى مامه‌ڵه‌ى قوتابیان به‌خێرایى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌تى ته‌واو به‌ قوتابیان بكات . ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ له‌ناو زانكۆدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ش و لقه‌ لاوه‌كیه‌كانى زانكۆ ده‌كات ، هه‌ر له‌ پرسگه‌وه‌ تا به‌شه‌ زانستى و كارگێڕیه‌كان ، ژمێریارى و له‌ كۆتادا له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ و به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمار له‌م به‌شانه‌ى خواره‌وه‌ پێكدێت

  1. هۆبه‌ى ده‌رچووان : له‌م هۆبه‌یه‌دا ده‌رچوان پشتگیرى ده‌رچوونیان پێده‌درێت به‌ هه‌ر سێ زمانى كوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ى نمره‌كان كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانى ه‌ره‌بى و ئینگلیزى ده‌بێت له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ى هه‌ڵواسین كه‌ ته‌نها به‌ زمانى ئینگلیزیه‌ .
  2. هۆبه‌ى پشتگیرى قوتابیان : له‌رێگه‌ى ئه‌م هۆبه‌وه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ به‌رده‌وامن له‌ خوێندن ده‌توانن پشتگیرى به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندن وه‌ربگرن بۆ لایه‌نانه‌ى كه‌ داواى ئه‌م پشتگیریه‌ ده‌كه‌ن یان له‌سه‌ر داواى قوتابیه‌كه‌ خۆى وه‌ هه‌روه‌ها پشتگیرى بۆ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان .
  3. هۆبه‌ى ئه‌رشیف : لێره‌دا دۆكیومێنتێك بۆ قوتابى رێكده‌خرێت . لێره‌دا زانیاریه‌كان جێگیر ده‌كرێن ، وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستى به‌ گۆڕین بوو هه‌ر لێره‌دا ئه‌نجام ده‌درێت . له‌م هۆبه‌دا هه‌ر قوتابیه‌ك دۆكیومێنتێكى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو زانیاریه‌ى په‌یوه‌ست به‌و هه‌بێت بۆى پارێزراوه‌ و به‌ به‌رده‌وامى تا ئه‌و ساته‌ى زانكۆ ته‌واو ده‌كات زانیاریه‌كانى بۆ نوێده‌كرێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ جێبه‌جێكراوه‌ و ئه‌م فایلانه‌ش له‌ شوێنێكى نهێنى و دووره‌ ده‌ست وسه‌لامه‌ت پارێزراون به‌هۆى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ له‌ فایله‌كاندا هه‌یه‌ .
  4. هۆبه‌ى رێكخستنى خشته‌كانى ئامار : له‌م هۆبه‌یه‌دا خشته‌كانى ئامار ئاماده‌ ده‌كرێن و به‌ به‌رده‌وامى نوێده‌كرێنه‌وه‌ و له‌كاتى داواكردنیدا ده‌درێت به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان.
  5. هۆبه‌ى ووردبینى و راستى و دروستى (صحه‌ صدور) : له‌م هۆبه‌ دا ووردبینى بۆ هه‌موو پشتگیرى و به‌ڵگه‌نامانه‌ى نمره‌كان بۆ ده‌رچووان ده‌كرێت ، له‌ رووى ناوى قوتابى و به‌شه‌كه‌ى و ساڵى ده‌رچوونى وتێكڕاى نمره‌كانى ، پاشان به‌ مۆرى ووردبینى به‌ هه‌رسێ زمان مۆر ده‌كرێت . ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ بۆمان دێت بۆده‌رخستنى راستى و دروستى (صحه‌ صدور) ى كه‌ له‌زانكۆكه‌مان ده‌رچوه‌ ئه‌وا هه‌مان ئالیه‌ت و رێكار ده‌گیرێته‌ به‌ر له‌ رووى ووردبینیه‌وه‌ . هه‌ر له‌ هۆبه‌كه‌ى ئێمه‌ فه‌رمانى زانكۆیى بۆ قوتابیان ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ رێكخستنى نووسراوه‌ فه‌رمیه‌كان بۆ گشت سه‌رچاوه‌كان

التواصل

الاسم الثلاثي الايميل رقم الهاتف (964+)
جاوان حسين فيض الله Jawan.hussien@cihanuniversity.edu.iq 7503078608
شوقي رشيد محمد علي 7506128333
هوزان ابراهيم ابراهيم احمد hozan.reg@cihanuniversity.edu.iq 7504328456
نور ظاهر محمد noor.d@cihanuniversity.edu.iq 7504141620
دلال سعدي خلف 7803845514
شنا شهاب حمد طاهر 7504237337
جاوان بةريوبةر بةريوبةرى تومار

جاوان حسين فيض الله

شوقى رشيد محمد فةرمانبةرى كاركيرى بةريوبةرايةتى تومار

شوقي رشيد محمد علي

هوزان ابراهيم ابراهيم یاریده‌ده‌رى به‌رێوبه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تى تۆمار

هوزان ابراهيم ابراهيم احمد

نور ظاهر محمد مصطفى فةرمانبةرى كاركيرى سةنتةرى تويزينةوةى زانستى

نور ظاهر محمد

دلال سعدى خلف فه‌رمانبه‌رى كارگێرى به‌رێوبه‌رایه‌تى تۆمار

دلال سعدي خلف

شنة شهاب حمدطاهر كاك شيدا فةرمانبةرى كاركيرى بةريوبةرايةتى تومار

شنا شهاب حمد طاهر