سه‌نته‌رى جیهان بۆ په‌ره‌پێدان و راوێژ

ئامانجه‌كانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌

1. به‌رده‌وام بوون له‌ راهێنان و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێكردنى تواناى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا .
2. به‌شداریكردن له‌ په‌ره‌دان به‌ كاره‌ كارگێڕی و ئه‌ندازه‌یى و زانستیه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا .
3. پشتگیرى جێبه‌جێكردنى ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له‌ بوارى بزنس و كاردا .
4. پێدانى چاره‌سه‌رى سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ دووچارى رێكخراوه‌كان بێت .
5. به‌شداریكردن له‌ پێدانى پلانى مه‌ودا دوور (دوارۆژ) بۆ پاڵپشتى كردنى بارى ئابوورى .
6. فراوانكردنى بناغه‌ى وه‌به‌رهێنان و كاروبارى دارایى له‌ هه‌رێمدا .
7. به‌شداریكردن له‌ پێشكه‌شكردنى راوێژ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا .

سه‌نته‌رى جیهان بۆ په‌ره‌پێدان و راوێژ

یه‌كه‌یه‌كى كارگێڕیه‌ ، ئاسانكارى بۆ سه‌ره‌تاى ده‌ست كردن به‌ كارێكى سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌كات له‌ رێگه‌ى فراوان كردنى ژینگه‌ى زانستى بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ رێى راهێنانى پراكتیكى و كردارى و پێشكه‌شكردنى راوێژ له‌ گشت بواره‌ كاندا

روانینى سه‌نته‌ر

په‌ره‌دان و هاندانى سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانى تاك بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى له‌ ژیان یان له‌ فێربوونیان ، وه‌ دروستكردنى بینشێكى نموونه‌یى و ناوازه‌ ، كه‌ به‌پێى تواناكانیان پێشكه‌شى بكه‌ن

سه‌نته‌ر ئه‌م پڕۆگرامانه‌ى راهێنان به‌م جۆره‌ پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر لایه‌نێك لێى داوا ده‌كات و سوودى لێده‌بینێت و پڕۆگرامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ن :

1. پرۆگرامى راهێنان له‌ كارگێڕى و ژمێریارى :

  • كارگێڕى ته‌ندروستى و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان
  • ژمێریارى حكومى له‌ نێوان تیۆر و پراكتیكدا
  • ئاراسته‌ نوێكان له‌ چاره‌سه‌ركردن و خستنه‌سه‌رى تێچوه‌كان له‌ كه‌رتى نه‌وت
  • هونه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى كات
  • ئاراسته‌ نوێكان له‌ ووردبینى و چاودێرى دارایى
  • سه‌ركردایه‌تى كارگێڕى
  • سكرتێراتى و به‌ڕێوه‌بردنى نووسینگه‌
  • هونه‌رى خوێندنه‌وه‌ى لیسته‌ داراییه‌كان بۆ سه‌ركرده‌ كارگێڕیه‌كان
  • چه‌پكه‌ى ئاماریى بۆ زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (SPSS )
  • كارامه‌ییى و ستراتیژه‌كانى دانووستانى كاریگه‌ر
  • هونه‌رى ئه‌ته‌كێت

2. پڕۆگرامه‌كانى راهێنان له‌ یاسا دا

  • دادوه‌رى بازرگانى و ئاسه‌واره‌كانى له‌سه‌ر هاندانى وه‌به‌رهێنان
  • رۆڵى یاسا له‌ چالاكیه‌كان و كارگێڕى گشتى
  • زانیاریه‌كان له‌ خزمه‌ت دادپه‌روه‌رى
  • لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوان
  • نوێگه‌رایى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا

3. پرۆگرامى راهێنان له‌ كۆمپیوته‌ر و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى

  • بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپیوته‌ر (ICDL) 18
  • به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌كان به‌ به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى MS Projects
  • PHP and MySQL Programming
  • خولى پڕۆگرام به‌ زمانى 2010 C#
  • مایكرۆسۆفت2008 R2MCITP: Microsoft Certified IT Professional
  • Server Administrator on Windows Server
  • خولى سیسكۆ CCNA : Cisco Certified Network Associate

4. پڕۆگرامى راهێنان له‌ ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى

  • لێهاتووییه‌كانى دیزاین و ده‌رهێنانى ته‌لارسازى
  • ئۆتۆكادى ته‌لارسازى AutoCAD Architecture
  • وێنه‌ى سێ ره‌هه‌ندى له‌رێگه‌ى 3D Max

5. پڕۆگرامه‌كانى راهێنان له‌ ئه‌ندازیارى گه‌یاندن :

  • Modern Radar Simulators
  • Modern Mobile Communication.

6. پڕۆگرامه‌كانى راهێنانى سه‌نته‌رى زمانه‌كان

  • General English course
  • ESP English for Specific Purpose
  • IELTS Oriented course
  • TOFEL Exam Oriented course
  • A Course in Translation
  • A Training course in Legal translation
  • A Training course in Interpretation

په‌یوه‌ندى بكه‌

Phone No: +964 (750) 7381000

E-mail: info@CihanUniversity.edu.iq