بەشی بایۆلۆجی

له‌ سالى 2009 دامه‌زراوه‌

6
Labs
52
بابه‌تى خویندن
18
ئه‌ندامى فیركارى
365
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان

ڕوانين

بەشى بايۆلۆجى پابەند دەبێت بە پەروەردەكردنى قوتابى/فێرخواز لە پرنسپڵەكانى بايۆلۆجى لە ناو پەيكەرێكى تاقيكراو وەهەروەها هەڵ ڕەخساندن بۆ فێركردنى تاكەكان لە بوارى تاقيكردنەوەى تاقيگەيى دا. هەروەها بەشى بايۆلۆجى پابەند دەبێت لە فێركردنى هەڵسوكەوتى زانستيانە، دانان و ديزاينى و پراكتيكى بۆ هەموو قوتابي/فێرخوازەكانى. ئەم بەشە هەوڵدەدات بۆ دابين كردنى باشترين هەڵ ڕەخسادنى فێركردن بۆ قوتابى/فێرخوازەكانى بۆ ئەوەى بتوانن ئامانجى ئەكاديمى خۆيان بهێننە دى وەهەروەها ئەم بەشە ئاسانكارى دەكات بۆ هەموو قوتابي/فێرخوازەكانى لە رِێگاى بەدەست هێنانى سكۆلەرشيپ يە كەش و هەوايەك كە هاندەربێت بۆ رِاگۆرِينەوەى ئازادانە.

ئامانجەكان

1- فراوانكردنی سنووری مەعریفی قوتابیان لەڕێگەی داهێنان و توێژینەوە لە زانستەكانی بایۆلۆجیا
2- ئاسانكاری كردن لە گەشە پێكردنی زانایان لە ئاراستەكردنی قوتابیانی بایۆلۆجی هەڵگری بڕوانامەی بەكەلۆریۆس لە بایۆلۆجی بۆ زیاد كردنی زانستی مەعریفی لە قوتابیاندا .
3- برەودان بە رێزلیچنان لە توێژینەوەی زانستی و پەرەدان بە هاوڵاتیانی خاوەن زانیاری باش لە رێگەی پێدانی زانیاری زیاتر پێیان لە رێگەی قوتابیانەوە كە بەشداریدەكەن لە كۆمەڵگەی ئەكادیمی لەسەر ئاستی زانكۆدا، هەروەها لە رێگەی ئەو پڕۆگرامانەی كە پسپۆڕی جۆراوجۆریان تێدایە
4- بەشداریكردن لە كۆرشو وۆرك شۆپ و كۆنفرانسە نێوخۆیی و عێڕاقی و نێودەوڵەتیەكان لە رێگەی هاوكاری و هەماهەنگی دروستكردن لەگەڵ لایەنی ترەوە
5- بەشداریكردن لەو چالاكیانەی كە پەرە دەدات بە خوێندن و فێربوون و بڵاوكردنەوەی زانیاری
6- بەشداریكردنی ئەرێنیانە لە كۆمەڵگە لەرێگەی كاری هاوبەش لەگەڵ هاوبەشە گشتی و قازنج نەویستەكان و تایبەت و پیشەوەران

بەشی بایۆلۆجی

بەشى باێۆڵۆجى ڵە ساڵى 2009 دامەزراوە وە يەكەم دەست پێكى خوێندنى ئەكادێمى لە ساڵى 2009 بۆ 2010 يە قۆناغى يەك دەست پێكرد. ئەم بەشە لە چوار ساڵى خوێندن پێكهاتووە دواى تەواوكردن برِوانامەى زانستى لە بايۆلۆجى دەبەخشرێت. پرِۆگرامى خوێندن بە شێوەيەكى گشتى لە كۆڕسەكانى زانستە بنەرِەتيەكان و زانستى وردبينە زيندەوەرەكان پێك هاتووە، لەگەڵ هەندێك كۆڕسى هەڵبژێردراو كە بگونجێت لەگەڵ زانستەكانى باێۆلۆجى و ئاوادەكردنى قوتابيەكان/فێرخوازەكان لە بوارى پرۆفێشناڵێتى تەندروستى و بوارەكانى ترى پيشەسازى و توێژينەوەى زانستى. قوتابيەكان/فێرخوازەكان لە بەشى بايۆلۆجى لە رِێگاى بەستنەوەى وانەكان و تاقيگاكان و سمينارەكانيان فێرى بابەتە جياوازەكانى بايۆلۆجى دەبن. ئەو بابەتانەى كە داواكراوە بەشێوەى كۆڕس لە بەشى بايۆلۆجى بريتين لە زانستى گيانلەبەران، زانستى رووەكەكان، وردبينە زيندەوەرەكان، زيندەوەرە زيانبەخشەكان، زانستى كيميا بە گشتى، كيميايى ژيان، زانستى فيزيايى ژيان، زانستى ئامار لە بايۆلۆجى، زانستى بۆماوەيى، زانستى خانەزانى، زانستى فەرمانزانى، زانسى خوێن زانى، زانستى دژە ميكرۆبەكان و زانستى بوارى شێرپەنجە. بۆجێ بەجێكردنى لايەنى تاقيگەيى ئەم بابەتانەى سەرەوە، بەشەكەمان بە شێوەيەكى زۆر ئەكاديمى تاقيگەى تايبەت بە هەموو بابەتەكان هەيە. بە وەرگرتنى بروانامەى زانستى لە بەشى بايۆلۆجى، قوتابيەكان/فێرخوازەكان ئامادە دەكرێن بۆ خوێندنى باڵا لەهەربوارێكى زانستى ژيان و بۆماوەيى و بايۆتەكنۆلۆجى ... هتد. دواى وەرگرتنى برِوانامەى زانستى لە بەشەكەمان، قوتابيەكان/فێرخوازەكان دەتوانن كاربكەن لە بوارەكانى بايۆتەكنۆلۆجى، سەنتەرەكانى توێژينەوەى زانستى، تاقيگاكان لە نەخۆشخانەكان، هەر كۆمپانياكانى سەر بەبوارى تەندروستى و پيشەسازى خۆراك و هەروەها دەتوانن وەكو مامۆستاى بايۆلۆجى وانە بڵێنەوە.

پەيام

بەشى بايۆلۆجى لە كۆمەڵگەيەكى ئەكاديمى مامۆستاى وانەبێژ و توێژەر و قوتابي/فێرخواز پێك هاتووە، كە بەرپرسيارن و هاندراون يە پێشكەوتنى دۆزينەوە، بلاَوبوونەوە و جێ بەجێى كردنى زانيارى لە زانستەكانى بايۆلۆجى. قوتابيەكان/فێرخوازەكان دەبێت بەهرەيان بەرەوپێش ببن لە پەيوەندى كردن، شيكردنەوە و بيركردنەوەى زانستيانە كە پەيوەندى بە بايۆلۆجى و ڵايەنى تر زانستيەوە هەبێت. تيرِوانينى زانكۆ بەو ئاراستەيە دەرِوات كە لە داهاتوو دا، بەشى بايۆلۆجى كاربكات وەك ناوەندێكى زانستى زانستە بنەرِەتيەكانى پزيشكي.

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

سیمینارێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خۆ ئاماده‌ كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌

به‌شى بایۆلۆجى سیمینارێكى رێكخست بۆ م. ته‌نیا سلام به‌...

رۆژی ئافرەتان

وەك رێزلێنانێك بۆ هەوڵ و كۆششەكانی لە عێڕاق و...

دیدارێك ده‌رباره‌ى به‌رگرى رووه‌كه‌كان بۆ مێرووه‌كان

به‌شى بایۆلۆجى دیدارێكى رێكخست بۆ د. وند خالص به‌...

سیمینارێك ده‌رباره‌ى پشكنینى SEM بۆ قۆچى هه‌ستیارى هه‌نگى Apis Mellifera

د.محسن الغزی له‌ به‌شى بایۆلۆجى سیمینارێكى پێشكه‌ش كرد به‌...

سیمینارێك له‌سه‌ر دانیشتوان

به‌شى بایۆلۆجى دیدارێكى رێكخست بۆ وانه‌بێژ عمر فكرت به‌ناونیشانى...

گەشتی زانستی

ریكه‌وتی 2016.11.16به‌شی بایولوجی،قوناغی دووه‌م، سه‌ردانی نه‌خوشخانه‌ی له‌دایكبونی هولیریان كرد....

ئاگاداری – بەشی بایۆلۆجی

  بەشی بایۆلۆجی ئاگاداری قوتابیانی دەكاتەوە كە تاقیكردنەوەكانی بەشی...

چالاكی خێرخوازانە

لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مرۆییانە ، قوتابیانی پۆلی...

ژمارەی تەلەفۆن

+9647505797455

ئیمەیل

biodep@cihanuniversity.edu.iq