بەشی ديزاينى ناوخۆیی

له‌ سالى 2013 دامه‌زراوه‌

50
بابه‌تى خویندن
6
ئه‌ندامى فیركارى
81
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان

روانین

ئەركی سەرەكی بەشەكەمان بریتیە لە یارمەتیدانی قوتابیەكانی پەرە بە تواناو ئاستی تیۆری و شیكاری خۆیان بدەن لەگەڵ جەخت كردنە سەر دیزاینكردن و بیركردنەوەی داهێنەرانە و هەڵسەنگاندنی سەربەخۆ ، لەپاڵ لێهاتوویی لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و گەشەدان بە هۆشیاری كلتوری ناوخۆیی و جیهانی تا یارمەتیان بدات ببن بە ئیندیزاینەرێكی داهێنەر

ئامانجەكان

ئێمە قوتابیانمان لەم بوارانەدا ئامادە دەكەین
١. باڵادەستكردنی قوتابیان لە بەكارهێنانی گشت لایەنە تەكنیكی و پراكتیەكانی ئیندیزاین بە باشترین شێوە
٢. مەشقپێكردنی چڕی قوتایان لەسەر چارەسەركردنی گرفت و ئەپڵیكەیشنە جیاوازەكانی ئیندیزاین لەناو ژوورەكانی دیزاین كردن
٣. راهێنانی قوتابیان لەسەر كاركردن بە نوێترین ئەو پڕۆگرامانەی كە یەیوەندیان بە ئیندیزاینەوە هەیە
٤. راهێنانی قوتابیان لەسەر وێنەكێشانی ئازاد و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی و تەكنەلۆژیای بیناسزی و كەرەستەكان ، هەروەها رووناكی و دەنگ و دیزاینی كەل و پەلی ناوماڵ لەپاڵ دیزاینی دوورەهەندی و سێ‌ رەهەندی و بیناسازی سەوز.
٥. یارمەتیدانی قوتابیان لە تێگەیشتن لە پەرەسەندنی مێژوویی و تیۆری ئیندیزاین
٦. باڵادەستكردنی قوتابیان لە ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەكادیمی و شیكردنەوەی رەخنەگرانە لەو بوارانەی كە پەیوەندیان بە ئیندیزاین هەیە .
٧. ئامادە كردنی قوتابیان بۆ كاركردن لەڕێی جەخت كردنە سەر لایەنە پیشەییەكەیان ، وەك مامەڵەكردن لەگەڵ كەرەستەكان و خشتەی بڕەكان و رەوشتی پیشەیی."

بەشی ديزاينى ناوخۆیی

ئەم بەشە لە ساڵی خوێندنی 2012 - 2013 دامەزراوە . پڕۆگرامی ئیندیزاین (دیزاینی ناوخۆ) پێناسەیەكی بەرفراوان بۆ لایەنەكانی بەكارهێنان و پیادەكردنی ئەم پڕۆگرامە دەخاتە بەردەست. ئەم پڕۆگرامە پشت دەبەستێت بە مەشق پێكردن و راهێنانی قوتابیان لەسەر پڕۆگرامی شیكردنەوەیی / پێكهاتەیی بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكانی دیزایینكردن لە بۆشاییە ناوخۆییەكاندا ، سەرەڕای خستنە رووی بۆچوونە جیاوازەكان لە رووی كلتوری و ژینگەیی و مێژوویی پەیوەست بە پسپۆڕی لە ئیندیزایندا . هەروەها ئەم پڕۆگرامە تایبەتمەندیەكی تریشی هەیە كە بریتیە لە پێشكەشكردنی بەرنامەكان بە پێی پێوەرە ئەكادیمیە تایبەتەكان بە خوێندنی ئیندیزاین . دوای دەرچوون ، قوتابیان وەك دیزاینەرێكی ناوخۆ ئامادەن رووبەڕووی لەرووداوەستانەكانی بازاڕ ببێتەوە ، ئەوان شارەزایی تەواویان هەیە لەبارەی بیناسازی سەوز ز پێویستیە تەكنیكیەكان و بیناسازی لە بواری ئیندیزایندا ، لە پاڵ ئەمەدا بەشەكەمان هەلی راهێنان و مەشق كردن لە شوێنی كاركردن بە قوتابیان دەدات لەگەڵ پاراستنی پێوەرە كارپێكراوەكان لە ئیندیزاییندا

پەیام

پاڵپشتیكردنی گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان و عێڕاق لە رێگەی فەراهەمكردنی پڕۆگرامەكانی فێركردن و پێشكەشكردنی توێژینەوە و خزمەتگوزاریە هونەریەكانی پەیوەنددار بە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە ئیندیزاین

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

پاكێگی هەڵسەنگاندنی وانە ووتنەوە (TAP) لەڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی

بەشی دیزاینی ناوخۆ لەڕێگەی سەرۆكی بەش و ئەندامانی دڵنیایی...

پاكێگی هەڵسەنگاندنی وانە ووتنەوە (TAP) لەڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی

بەشی دیزاینی ناوخۆ لەڕێگەی سەرۆكی بەش و ئەندامانی دڵنیایی...

هەڵسەنگاندنی پەرەسەندنی ئەكادیمی بەردەوام (CAD)

م .ی حسن فهمی حسن هەماهەنگكاری دڵنیایی جۆری بەشی...

پیشانگای بەهارەی ساڵانەی بەشی دیزاینی ناوخۆیی 2018

بەشی دیزاینی ناوخۆیی لە رۆژانی 27 و 28/ 6...

به‌ بابه‌تی هه‌نوكه‌یی به‌شداری پانێڵی نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی كرد .

عدنان مفتی .. به‌ بابه‌تی هه‌نوكه‌یی به‌شداری پانێڵی نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی...

پێشكەشكردنی پێش كۆتایی بەشی دیزاینی ناوخۆ – ساڵی سێیەم – بەشی دووەم

رۆژی پێنج شەممە 28 كانونی دووەمی 2016 بەشی دیزاینی...

پێشكەشكردنی پێش كۆتایی بەشی دیزاینی ناوخۆ – ساڵی سێیەم

رۆژی پێنج شەممە 28 كانونی دووەمی 2016 بەشی دیزاینی...

قوتابیانی ساڵی یەكەمی بەشی دیزاینی ناوخۆ لە هۆڵی وێنەی كێشانی ئازاددا

قوتابیانی ساڵی یەكەمی بەشی دیزاینی ناوخۆ لە هۆڵی وێنەی...

ژمارەی تەلەفۆن

+9647507381000

ئیمەیل

interiordep@cihanuniversity.edu.iq