بەشی وەرگێڕان

له‌ سالى 2013 دامه‌زراوه‌

2
Sound Labs
59
بابه‌تى خویندن
11
ئه‌ندامى فیركارى
140
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان ئیواران

روانین

بەشی وەرگێڕان ببێتە پێشەنگ لە بواری گەیاندنی گەنجینەی زانستی و مەعریفی لە بواری ئەكادیمی و مرۆڤ دۆستانە لەنێوان ژیارەكان و كلتوورەكان . هەروەها بەشداربێت لە وەرگێڕانی زانست و مەعریفەت لە بوارە جیاوازەكاندا و گواستنەوەی بۆ سوودمەندابووان لە ناو هەرێم و دەرەوەی

ئامانجەكان

1- شیاندنی نەوەیەك لە دەرچووان بە ئاستێكی زانستی پتەو ، بە پشت بەستن بە پرشۆگرامی خوێندنی نوێ‌ و مەشق پێكردنی چڕ ، تا میدیاكارێكی وای لێدەربچێت كە توانای كێبڕكێی هەبێت لە بازاڕی كاردا
2- بڵاو كردنەوەی بنەماكانی راگەیاندنێكی نوێخوازی سەردەمیانە ، پابەند بە كێشەكانی كۆمەڵگە و ئاواتەكانی ، پشت دەبەستێت بە راستگۆیی و بابەتی بوون و رۆشنبیری مافەكانی مرۆڤ .
3- پەرەدان بە لێهاتوویەكانی قوتابیان لە پسپۆڕیە جیاوازەكانی راگەیاندندا ، وەك بوارەكانی رۆژنامەگەری خوێنرا بێت یان بیسرا و یان بینراو ، یان لە راگەیاندنی نوێ‌ ، ریكلام یان پەیوەندی گشتی و شیاندنی كەسانی لێهاتوو كە توانای كێبڕكێیان هەبێت لە بازاڕی كاردا لە ناوخۆ و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا . هەروەها بتوانن كاربكەن لە ئاژانسەكانی هەواڵ و سەتەلایت و پێگە ئەلیكترۆنیەكان ، هەروەها لە بواری بانك و بە بازاڕكردن و كۆمپانیا ریكلامیەكان
4- ئامادە كردنی دەرچوان بە شێوەیەكی زانستی لەسەر بنەما و ئالیەتە پیشەگەریەكان لە نووسین وێنەگرتنی رۆژنامەوانی لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا .
5- گەشەدان بە كارامەیی دەرچوان لە بوارەكانی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی رادیۆیی و تەلەفزیۆنی بە شێوەیەكی پیشەگەرانە و ئاشنا كردنیان بەو بنەمایانەی كە پێشكەشكاری سەركەوتوو پێویستە هەیبێت .
6- پەرەدان بە توانای فێرخوازانی بوارەكانی نووسینی ئەلیكترۆنی ، وە دیزاین كردن و جێبەجێكردنی پێگە ئەلیكترۆنیە هەواڵی و تایبەت و گشتیەكان ، هەروەها لە بوارە نوێكانی پەیوەندی كردن بە جەماوەرەوە بە تایبەت كۆمەڵگەی ژمارەیی كە رۆژ لەدوای رۆژ لە برەودان دایە لە هردوو رووی چەندی و جۆری
7- مەشق پێكردن و ئامادەكردنی قوتابیان لەسەر ئەدا كردنی رۆڵی میدیایی جۆراوجۆر لە ئاستی پلاندانان و جێبەجێكردنی هەڵمەتەكانی راگەیاندن و ریكلام كردن و هەڵمەتەكانی پەیوەندیە گشتیەكان ، لەگەڵ ئەنجامدانی رووپێوی رای گشتی لە رێگەی بەكارهێنانی نوێترین نموونە راگەیاندكاریە باوەكان لە جیهانی ئەمڕۆماندا وە بە پشت بەستن بە بنەما پیشەگەری و زانستیەكاندا.
8- ئامادەكردنی قوتابیان بۆ ئەدا كردنی رۆڵی راگەیاندنی جیاواز ، بە پێی بنەماو یاساو بەها راگەیاندكاریەكانەوە هەروەها لەسەر بنەمای ئەو یاسایانەی كە دەیانپارێزێت لە كەوتنە نێو هەڵە یاساییەكانەوە لە كاتی ئەنجامدانی ئەركە راگەیانكاریە جیاوازەكانیان .

بەشی وەرگێڕان

بەشی وەرگێڕان لە زانكۆی جیهان / هەولێر لە ساڵی 2012 دامەزرا و یەكەم خوولی بەیانیان و ئێواران لە ساڵی خوێندنی 2013-2014 دەستی بەخوێندن كرد بۆ هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران . دامەزراندنی ئەم بەشە لەدەرەنجامی داواكاری زۆر و پێویستی بازاڕی كارەوە هات . ئەم بەشە بە تاكە بەش هەژماردەكرێت لە هەرێمی كوردستان كە تایبەت بێت بە وەرگێڕان . پڕۆگرامی خوێندن زۆر بە ووردی و زانستیانە ئامادە كراوە و بۆ یەكەم جار لە عێڕاق و هەرێمدا پڕۆگرامی سەردەمیانەی وەك وەرگێڕانی پێگە ئەلیكترۆنیەكان , دۆبلاژكردن , وەرگێڕان و چارەسەركردنی دەقەكانی ژێر شاشەی تەلەفزیۆنی ( واتە ژێرنووس كردن ) و بابەتی تر خراونەتە ناو پڕۆگرامی خوێندنەوە . بۆ ئەم مەبەستەش زانكۆ ستافێكی كارامەی دابینكردوە بۆ ئەم بەشە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكان تا جیاوازی و باڵادەستی و پێشەنگی بەدەست بێنێت .

پەیام

فەراهەمكردنی ژێرخانێكی هاندەر كە باشترین و لێهاتوو ترین ستاف سەرپەرشتیاری بكەن لە بواری وەرگێڕان و گواستنەوەی زانستەكان , بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی مەعریفەی تیۆری و پراكتیكی لە پسپۆڕیەكانی زانكۆ لە زمانە جۆراوجۆرەكان كە ببێتە مایەی وەڵامدانەوەی پێویستی و داواكاری كەرتە جیاوازەكانی كۆمەڵگە وتەعبیر لە پەیامە جیهانیەكەی زانكۆ بكات

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

سه‌رۆكى زانكۆ ڕێوره‌سمى زۆنى ئاخاوتن به‌زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆى جیهان ده‌كاته‌وه‌

رۆژى پێنجشه‌مه‌ 17-12-2015 دكتۆر فوئاد شه‌ریف مه‌ولوود سه‌رۆكى زانكۆى...

تاقیكردنەوەكانی ناوەندی كۆرسی یەكەمی بەشی وەرگێڕان

تاقیكردنەوەكانی ناوەندی كۆرسی یەكەمی بەشی وەرگێڕان بۆ هەردوو بەشی...

وانەكانی فێركردنی بیركاری بە بەكارهێنانی زمانی ئینگلیزی

هەردوو مامۆستای بەشی وەرگێڕان مشتاق جمیل و زیاد محمد...

وەرگێڕانی یاسایی

رۆژی پێنج شەممە 10/12 / 2015 ،بە ئامادەبوونی سەرۆكی...

ژمارەی تەلەفۆن

+9647507381000

ئیمەیل

transdep@cihanuniversity.edu.iq