به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی

له‌ سالى 2009 دامه‌زراوه‌

70
پروگرامی خویندن
12
ئه‌ندامى فیركارى
192
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان

روانین

ئەم بەشە هەوڵ دەدات ببێت بە پێشەنگ لە بواری فێركردن لە ئەندازیاری تەلارسازیدا بە شێوەیەك كە خزمەت بە پێویستی عێڕاق و ناوچەكە بكات ، بەشی تەلارسازی ئامانجی پاڵپشتیكردنی دیزاینەرە داهێنەرەكانە بە ئاستێكی ئەندازیاری بەرزی مەعریفی و فێركردن كە ببێتە پردێك بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییەی هەیە لە نێوان هەردوو لایەنی تەكنەلۆژی و داهێنانكاریدا

ئامانجەكان

1- پاڵپشتیكردنی ئەو چەمك و بەها ئەخلاقی و نیشتیمانیانەی كە پەیوەندیان بە كلتووری نەتەوەیی و تایبەتمەندی هزریەوە هەیە ، وە پتەوكردن و پشگیریكردنی ئەم كلتورە لە بواری مومارەسەكردنی تەلارسازیدا .
2- توانای لەخۆگرتن و تێگەیشتنی تەواوی ئەو پێشكەوتن و پەرەسەندنە جیهانیەی كە روویداوە لە تەلارسازیدا سوود بینین لێی لە بواری پاڵپشتیكردن و پتەوكردنی بەهاكانی تەلارسازی عێڕاقیدا.
3- پتەوكردن و بەهێز كردنی گیانی بەردەوامی و كۆڵنەدان لە پەرەدان بە رۆڵی پسپۆڕی لە رێی ئەنجامدانی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی زانستی و مەیدانی پتەو ، لەگەڵ خۆ ئامادە كردن بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) بۆ بەهێزتر كردنی بناغە و بنكەی داتا و زانیاری بە تینێكی نیشتمان پەروەرانەی بەرزەوە .
4- دانانی چەند بنەمایەك بۆ قوتابخانیەكی تەلارسازی عێڕاقی كە پێداگری بكات لەسەر ئەوەی كلتوری عێڕاقی ئلهام بەخش بێت لە ناوچەكەبەگشتی و لە عێڕاقدا بە تایبەتی بەڵام لە چوارچێوەی چەمكێكی پێشكەوتوانە و سەردەمیانە كە خاوەن رەگ و ریشەیەكی مێژوویی پتەوبێت و چەسپاندنی ئەم چەمكە بكرێت لەپێناو خزمەتكردنی نیشتیمان
5- چەسپاندنی چەمكی گرنگی ناوخۆیە لەو نەگۆڕە تەلارسازیانەی كە ژینگەی فیزیایی (ژینگەی كەش و سرووشت و رووناكی و چەمكەكانی دەنگ و پشوی ترمۆمەتری) و تایبەتمەندی شوێن لە نەخشەسازی گشتی شار و پێكهاتەی تەلارسازی و دیزاین لەخۆ دەگرێت .

بەشی ئەندازیاری تەلارسازی

بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لەساڵی خوێندنی (2009 - 2010) دامەزراوە ، بەمەبەستی فەراهەم كردنی فیركردن و رۆشنبیری تەلارسازی سەردەمیانە لە رووی تەكنیكیەوە ، بەڵام ریشەدار بێت لە رووی ناوەرۆك و بەهای هەرێمی و ژینگەیی .پڕۆگرامی خوێندن وا ئامادەكراوە كە بتوانێت لێهاتوویی تیۆری و پراكتیكی بە قوتابی ببەخشێت و وای لێبكات كە دانەبڕێت لە بەها و ناوەرۆكە كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئابووریەكان . دەرچووانی ئەم بەشە ئامادە و شیاو دەبن بۆ ئەو رووبەڕووبوونەوە پراكتیكیانەی كە لە بازاڕی تەلارسازیدا لەسەر ئاستی دیزاین كردندا دووچاریان دەبێتەوە لەگەڵ تێگەیشتنی تەواو و گشتگیر بۆ بۆ پێوەرەكانی دیزاینی سەوز و پێداویستی تەكنیكی و بیناسازی بۆ بازاڕی عێڕاقی و هەرێمایەتی . قوتابیانی ئەندازیاری تەلارسازی وەك نێردەی زانكۆن ، ئەوان دوای پێنج ساڵ لەخوێندن بە تەواوی شیاو دەبن بۆ ئەوەی ببن بە هاوڕێی هاوپیشەكانیان ، سەرەڕای ئەمەش بەشەكەمان هەلی مەشقكردنی نێوخۆییان بۆ دەڕەخسێنێت لەسەر ئاستێكی زۆر بەرزی فێركاری جیهانی لە ئەندازیاری تەلارسازی

پەیام

پاڵپشتیكردن لە گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و عێڕاق لە رێگەی فەراهەمكردنی پڕۆگرامێكی خوێندنی جۆری كە بەها نێو خۆیی و كەلتووریەكانی ئیلهام بەخشی بێت لەبرگێكی تەلارسازی نوێ‌ و سەردەمیانە و پێشكەوتوو ، لەگەڵ دانانی بنكەی توێژینەوەیی و خزمەتگوزاری تەكنیكی پەیوەست بە ئەندازیاری تەلارسازی و پەیوەند بە پێشكەوتنی تەكنەلۆژی لە بواری بیناسازی و ژینگەدا

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

پێشكەشكردنی كۆتایی لە وانەی Landscape Design

لە رۆژی 31 / 5 / 2018 قوتابیانی قۆناغی...

گفتوگۆی پڕۆژەكانی دەرچوون

لە رۆژانی 24 – 26 / 6 / 2018...

دیزاینی تەلارسازی كۆسی دووەم – قۆناغی دوو – پێشكەشكردنی كۆتایی

زانكۆی جیهان كۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری تەلارسازی قوتابیانی قوناغی...

پێشكەشكردنی دوا كۆرسی (شیاندنی بیناسازی) بۆ قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی

زانكۆی جیهان كۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری تەلارسازی قوتابیانی قوناغی...

ئامادە كردن و دابینكردنی پێداویستیەكانی تاقیگەی كۆنكریتی تەكنەلۆژی

زانكۆی جیهان بەشی ئەندازیاری شارستانی تاقیگەی كۆكریتی تەكنەلۆژی بە...

Email

archdep@cihanuniversity.edu.iq

Phone

9647507381000