بەشی ئەندازیاری شارستانی

له‌ سالى 2014 دامه‌زراوه‌

9
Labs
35
بابه‌تى خویندن
10
ئه‌ندامى فیركارى
94
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان

روانین

روانینی به‌شه‌كه‌مان بریتیه‌ له‌وه‌ى پێشه‌نگ بێت له‌ بوارى ئه‌ندازیارى شارستانى بۆ خزمه‌تكردنى هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق

ئامانجةكان

1. فه‌راهه‌مكردنى ژینگه‌یه‌كى فێركردن و فێركارى زانكۆیى كه‌ خاوه‌نى لێهاتوییه‌كى به‌رز بێت له‌ بوارى ئه‌ندازیارى شارستانى ، له‌ پێناو ره‌خساندنى بوار بۆ قوتابیان تا بتوانن بچنه‌ ناو كه‌رته‌كانى ئه‌ندازیارى شارستانى / یان ته‌واو كردنى خوێندن له‌دواى ده‌رچوونیان له‌ زانكۆ .
2. پته‌وكردن و پاڵپشتیكردنى پێوه‌ره‌ نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردن له‌ رێگه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى كرده‌یى بنه‌ڕه‌تى و سه‌ره‌كى له‌ بوارى ئه‌ندازیارى شارستانى .
3. به‌شداریكردن له‌ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ ناوچه‌كه‌ و ووڵاتدا له‌ رێگه‌ى پارێزگارى كردن له‌ هاوبه‌شیه‌ك كه‌ قازانجى دوولایه‌نه‌ى تێدابێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت .
4. دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌كى فێركارى خاوه‌ن لێهاتوییه‌كى به‌رز بۆ به‌شداریكردن له‌ فێركردنى زانكۆیى و فێركردنى دواى قۆناغى زانكۆ و توێژینه‌وه‌ى زانستى و گه‌شه‌دان به‌ پیشه‌كانى ئه‌ندازیارى شارستانى و ژینگه‌یى .

بەشی ئەندازیاری شارستانی

به‌شى ئه‌ندازیارى شارستانى دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى داواكارى تایبه‌تى عێڕاق و هه‌رێمى كوردستان بێت له‌ په‌ره‌دان به‌ هه‌یكه‌ل و سیستمه‌كانى ژێرخان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌دا . ده‌رچوانى به‌شى ئه‌ندازیارى شارستانى ده‌توانن وه‌ك ئه‌ندازیارى په‌یكه‌ر و جووله‌ى هاتووچۆ و رێگاوبانى خێراو جیۆته‌كنیكار وه‌ ئه‌ندازیارى ئاو و ژینگه‌ و چه‌ندین كه‌رتى تر كار بكه‌ن . قوتابیان له‌ماوه‌ى خوێندنیاندا فێرى بنه‌ماكانى ئه‌ندازیارى دروست ده‌بن و تواناى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بنه‌مایانه‌یان ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌ راسته‌قینه‌كانى ژیان ، هه‌روه‌ها له‌ گرفته‌ پراكتیه‌كانى تایبه‌ت به‌ هه‌یكه‌لى دیزاین و سیستمه‌كانى ژێرخانى شارستانى ، هه‌روه‌ها داوایان لێده‌كرێت ئه‌ركه‌كانى تاقیگه‌ و پڕۆژه‌ مه‌یدانیه‌كان و راهێنانه‌ پڕاكتیكیه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن سه‌ره‌ڕاى پڕۆژه‌كانى دیزاینه‌ به‌رزه‌كان

پەیام

پەیامی به‌شه‌كه‌مان خۆى له‌ گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق ده‌بینێته‌وه‌ ، له‌رێگه‌ى فه‌راهه‌مكردنى به‌رنامه‌یه‌كى فێركارى شیاو و دامه‌زراندنى بنكه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى هونه‌رى په‌یوه‌ست به‌ ئه‌ندازیارى شارستانى

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

سەردانی تاقیگەیی بەشی ئەندازیاری شارستانی

بە پێی بەرنامەی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی...

ژمارەی تەلەفۆن

+9647518078466

ئیمەیل

civildep@cihanuniversity.edu.iq