بەشی ژمێریاری

له‌ سالى 2007 دامه‌زراوه‌

3
Labs
58
بابه‌تى خویندن
29
ئه‌ندامى فیركارى
860
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان ئیواران

روانین

به‌شى ژمێریارى ببێت به‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ سه‌ره‌كیه‌كان و پێشه‌نگ بێت له‌ پڕۆگرامه‌كانى خوێندن و چالاكیه‌ توێژینه‌وه‌ییه‌كان له‌ بوارى زانسته‌كانى ژمێریارى ئاسایى و زانسته‌كانى ژمێریارى ئه‌لیكترۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى ترى عێڕاق ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى كواڵێتى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ، وه‌ له‌هه‌مان كاتدا وه‌ڵامى داواكارى و پێداویستى بازاڕى ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تیش بداته‌وه‌ .

ئامانجەكان

ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ ئاماده‌ كردنى كادیرى ژمێریارى پیشه‌وه‌ر و كه‌شێكى زانستى گونجاو بۆ قوتابیان فه‌راهه‌م بكات ، كه‌ تێیدا قوتابى بتوانێت بگات به‌ ئه‌زموونێكى جیاواز و پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌كادیمیانه‌ ، كه‌ به‌درێژایى ژیانى كردارى له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت و مه‌عریفه‌ى ژمێریارى پێویستى بۆ فه‌راهه‌م بكات له‌ هه‌ردوو بوارى تیۆرى و پراكتیكى . جگه‌ له‌مه‌ ده‌رچووى به‌شه‌كه‌مان ئه‌و شێوازه‌ زانستیانه‌ى پێده‌درێت كه‌ تایبه‌تن به‌ چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر له‌ بوارى ژمێریارى له‌ڕێى ووتنه‌وه‌ى وانه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌ ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى به‌ درێژایى هه‌ر چوار ساڵى خوێندندا
ده‌توانین ئه‌و ئامانجانه‌ى كه‌ به‌شى ژمێریارى له‌ زانكۆى جیهان – هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستى بێنێت له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌ دیارى بكه‌ین :
1. ئاماده‌ كردنى قوتابیان و شیاندنیان له‌سه‌ر به‌رزترین ئاستى تێۆرى و پراكتیكى له‌ بوارى پسپۆڕیى ژمێریارى ، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ كاروانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و داواكارى و پێویستى بازاڕى كار له‌ گشت به‌شه‌ جیاوازه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا .
2. قوتابیان شاره‌زا بكرێن له‌ بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ به‌تایبه‌ت كۆمپیوته‌ر و به‌كارهێنانه‌كانى له‌و بواره‌ زانستیانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ پسپۆڕیه‌كه‌یان بۆ مسۆگه‌ر كردنى به‌رهه‌مى زانستى ئاست به‌رز.
3. قوتابى وا رابهێنرێت كه‌ به‌درێژایى چوار ساڵى خوێندنى ئاگادارى دوا پێشهاته‌كان و زانیاریه‌كانى تایبه‌ت به‌م به‌شه‌ بێت له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا و ، رابهێنرێت له‌دواى ده‌رچوونیشى ئاره‌زووى به‌دواداچوونى هه‌بێت بۆ دوا گۆڕانكاریه‌كانى تایبه‌ت به‌م زانسته‌.
4. قوتابى فێرى زمانى ئینگلیزى ببێت ، چونكه‌ زمانى ئینگلیزى ئامرازى په‌یوه‌ندى و زمانى ئاخاوتنى زانستى و رۆشنبیریه‌ له‌گه‌ڵ جیهاندا ، هه‌روه‌ها ئامرازى زانینى دواهه‌مین پێشه‌هاته‌كانه‌ له‌ بوارى پسپۆڕیه‌كه‌ى خۆى.
5. په‌ره‌دان به‌ ئاره‌زوو تواناى قوتابیان بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى پێشكه‌وتوو و به‌شداریكردن له‌ په‌ره‌دان به‌ توێژینه‌وه‌ى زانستى .
6. دڵنیابوون له‌وه‌ى ده‌رچووان ئه‌زموونى ته‌واویان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ به‌كارهێنانى سیستمه‌ ژمێریاریه‌كانى سه‌رده‌م ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانن داواكارى و پێویستى هه‌نووكه‌یى و داهاتووى بازاڕ جێبه‌جێ بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ دواڕۆژێكى پڕشنگداریان بۆ مسۆگه‌ر بكات له‌دواى ده‌رچوونیان .

به‌شى ژمێریارى

به‌شى ژمێریارى له‌ زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له‌ ساڵى 2007 دامه‌زراوه‌ و ، له‌و ساته‌وه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و فراوان بوون دایه‌ . ئه‌م به‌شه‌ ده‌رچووانى ئاماده‌یى به‌شه‌كانى زانستى و وێژه‌یى و بازرگانى وه‌رده‌گرێت ، جگه‌ له‌مه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن له‌م به‌شه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت قوتابى له‌ زمانى ئینگلیزى شاره‌زا بێت ، چونكه‌ ووتنه‌وه‌ى وانه‌كان له‌م به‌شه‌ به‌ زمانى ئینگلیزیه‌ ، هه‌روه‌ها پێویسته‌ شاره‌زاییان له‌ به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ریش هه‌بێت چونكه‌ به‌شه‌كه‌مان گرنگى به‌ بابه‌تى ژمێریارى ئه‌لیكترۆنیش ده‌دات . ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ له‌ به‌شه‌كه‌مان وه‌رده‌گیرێن ده‌خرێنه‌ ناو كۆرسێكى چڕى زمانى ئینگلیزى كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ هه‌فتانه‌ (6) كاتژمێر ، له‌ دوو وه‌رزى خوێندندا ، ئامانجیشمان له‌مه‌ باشكردن و په‌ره‌دانه‌ به‌ لێهاتوویى و كارامه‌یى زمانه‌وانى قوتابیان چونكه‌ له‌ بوارى خوێندنى ئه‌كادیمیان پێویستیان پێده‌بێت. به‌شه‌كه‌مان مه‌عریفه‌ى ژمێریارى به‌گشت لقه‌كانى زانستى ژمێریارى پێشكه‌ش به‌ قوتابیان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشت به‌ پێوه‌ره‌كانى ژمێریارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستێت سه‌ره‌ڕاى ووردبینى ژمێریارى ، و پێوه‌ره‌كانى ووردبینى نێوده‌وڵه‌تى و ژمێریارى تێچوون و سیستمى زانیارى ژمێریارى ، له‌گه‌ڵ زانستى ژمێریارى ئه‌لیكترۆنى. خوێندن له‌م به‌شه‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رزى خوێندنه‌ ، به‌ واقیعى دوو وه‌رز بۆ هه‌رساڵێكى خوێندن و به‌درێژایى چوار ساڵ ، ئینجا ده‌رچوو پله‌ى به‌كه‌لۆریۆسى له‌ زانست وئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ژمێریاریه‌كانى پێده‌درێت كه‌ ئه‌مه‌ رێگه‌یان پێده‌دات له‌ كه‌رته‌ ئابووریه‌ جۆراوجۆره‌كانى حكومى و تایبه‌ت كاربكه‌ن .

پەیام

په‌یامى به‌ش بریتیه‌ له‌ به‌شداریكردنى كاریگه‌رانه‌ له‌ پێكهێنانى سه‌رمایه‌ى فیكرى و په‌ره‌دان به‌ لێهاتوویه‌كان و پته‌وكردنى كارامه‌یى پیشه‌یى له‌ بوارى ژمێریاریى نوێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارى پێویستیه‌كانى بازاڕى ناوخۆ ، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنى بابه‌ته‌كانى گه‌شه‌سه‌ندن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ، به‌ كوالێتى و ده‌ره‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى فێركردن و چالاكیه‌ توێژینه‌وه‌ییه‌كان به‌پێى پێوه‌ره‌كانى كوالێتى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فێركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

چالاكی وەرزشی

مامۆستاكانی بەشی ژمێریاری بەشداریان كرد لە چەندين چالاكی وەرزشی...

خه‌ڵاتكردنى قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كان

به‌شى ژمێریارى له‌ زانكۆى جیهان – هه‌ولێر ئاهه‌نگێكى خه‌ڵاتكردنى...

كێبڕكێى زانستى و هونه‌رى

ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانى به‌شى ژمێریاى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر...

بلاَوكردنةوةى كتيَبيَكى زانستى

هه‌ردوو م. ى . یاسر عبد العالی جاسم بڕیارده‌رى...

خه‌ڵاتكردنى گشت كادیره‌كانى به‌شى ژمێریارى

زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له‌ به‌روارى 22\6\2017 ئاهه‌نگێكى خه‌ڵاتكردنى...

گفتوگۆی پڕۆژەكانی دەرچوون – بەشی ژمێریاری

بەشی ژمێریاری دەستی كرد بە گفتوگۆكردنی پڕۆژەكانی دەرچوون ،...

بەشی ژمێریاری – ووتنەوەی بابەتەكان

بە پێی پڕۆگرامی خوێندن و رۆژژمێری زانكۆ ، مامۆستایانی...

سەرەتای دەستكردنەوە بە خوێندن لە بەشی ژمێریاری

دوای تەواو بوونی پشووی نەورۆز قوتابیانی بەشی ژمێریاری  رۆژی...

گفتووگۆی پڕۆژەكانی دەرچوون – بەشی ژمێریاری

بەشی ژمێریاری  هەڵسا بە گفتوگۆ كردنی پڕۆژەكانی دەرچوونی قوتابیانی...

سەرۆكی بەشی ژمێریاری توێژینەوەیكی زانستی لە گۆڤارە جیهانیەكان بڵاو دەكاتەوە

سەرۆكی بەشی ژمێریاری بەرێز ئاسۆ احمد عبدالله هەڵسا بە...

ئاگاداری

بۆ گشت قوتابیانی بەشی ژمێریاری ئاگادارتان دەكەینەوە كەوا دەوامی...

تاقیكردنەوەكانی نیوەی یەكەمی كۆرسی یەكەم

بە سەرپەرشتی  دكتۆر عبود محمد جمیل سەرۆكی بەش و...

سیمینارێك لەلایەن مامۆستا مشتاق نایف حەسۆ

بیرۆكەی سیمینارەكە بریتی بوو لە داواكردن لە قوتابیان بە...

پێشكەشكردنی سیمینار لەلایەن مامۆستایانی بەشی ژمێریاری

هەردوو مامۆستای یاریدەدەر مصطفى هيثم الحبيب و محمد رياض...

پێشكەش كردنی بابەتێك لەلایەن دكتۆر عبود محمد سەرۆكی بەشی ژمێریاری

بە مەبەستی رێكخستن و باش بەڕێوەبردنی پڕۆژەكانی دەرچوونی قوتابیانی...

بەشداریكردنی مامۆستایانی زانكۆی جیهان-هةولير لە كۆنفرانسێكی نێو دەوڵەتی

زانكۆی جیهان – هەولێر بە توێژینەوەیەك بەشداریكرد لە كۆنفرانسی...

ناونيشان

بالەخانة-8-

ژمارەی تەلەفۆن

+9647507381000

ئیمەیل

accdep@cihanuniversity.edu.iq