بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكان

ه‌ سالى 2010 دامه‌زراوه‌

60
بابه‌تى خویندن
15
ئه‌ندامى فیركارى
471
قوتابی

خویندنى به‌یانیان ئیواران

روانین

دید و بینینى به‌شه‌كه‌مان خۆى له‌ بنیاتنانى پڕۆژه‌یه‌كى مرۆڤ دۆستانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر دووباره‌ له‌خۆگرتنى ره‌وشته‌ باڵاكان وداهێنانى زانستى له‌ كارى دیپلۆماسى و سیاسیدا ، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تكردنێكى جیهانى كه‌ به‌شداربێت له‌ له‌ بنیاتنانى ژیارى جیهانى . هه‌روه‌ها دید و بینینى به‌شه‌كه‌مان به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت له‌ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ى واقیعى مه‌عریفى و خوێندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تى و دیپلۆماسیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما زانستیه‌كان كه‌ كۆڵه‌گه‌كه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى په‌یڕه‌وكراوه‌ و تێده‌په‌ڕێت به‌ ده‌ره‌نجامى مه‌نتیقى تا گه‌یشتن به‌ بیرى دیپلۆماتى ستراتیژى زیره‌كانه‌ و دروستكردنى كه‌سایه‌تیه‌ دیپلۆماسیه‌ كاریزمیه‌كان كه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت به‌رزترین جۆرى سیستمه‌كانى زانیارى ملكه‌چ بكات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كردارى كاریگه‌رى دروستكردن و داهێنان دا.

ئامانجەكان

به‌رزكردنى ئاستى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دیپلۆماتى وه‌ك پیشه‌ و زانست ، ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌م ئامانجانه‌ به‌ده‌ست بێنێت :-
1. په‌ره‌دان به‌ پلانێكى خوێندنى رێك و گونجاو له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى هه‌رێم و داواكاریه‌كانى بازاڕى كار . هه‌روه‌ها كارلێككردنى هه‌بێت بڕیاره‌ په‌یوه‌نددارانه‌ى كه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنى ناسنامه‌ى قوتابى و پارێزگارى كردنى و خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوخۆیى.
2. پێدانى زه‌خیره‌یه‌كى زانستى و مه‌عریفى و كارامه‌یى گه‌وره‌ به‌ قوتابیان كه‌ یارمه‌تیان بدات له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دیاتى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك و قۆستنه‌وه‌ى هه‌له‌كانى .
3. كۆمه‌ككردنى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ چوارچێوه‌ پسپۆڕیه‌كان له‌ بوارى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، به‌ تایبه‌ت له‌ بوارى كارى دبلۆماسى و كونسوڵگه‌رى و كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى راگه‌یاندندا، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ و كۆمپانیا و ده‌زگا تایبه‌ته‌كاندا.
4. كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌دان به‌ به‌شه‌كه‌ و به‌رز كردنه‌وه‌ى بۆ ئاستى كۆلێژێكى دیارو جیاواز له‌ بوارى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تى و دبلۆماسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێڕاقدا ، هه‌روه‌ها كارا كردنى لایه‌نى مه‌عریفى و لێهاتوویى له‌ قوتابیاندا .
5. په‌ره‌دان به‌ رۆشنبیرى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ بوارى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى و دبلۆماسى .
6. پته‌وكردنى هاریكارى ئه‌كادیمى له‌گه‌ڵ كۆلێژ و به‌شه‌كانى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تى و دبلۆماسیه‌ نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ رێى واژۆكردنى رێككه‌وتننامه‌ ، كه‌ به‌رنامه‌ى گۆڕینه‌وه‌ى قوتابیان و ده‌سته‌ى فێركارى له‌خۆ بگرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى چالاكى ئه‌كادیمى هاوبه‌ش بۆ گرێدانى قوتابى به‌ هه‌ر شتێكى نوێ له‌ بوارى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .

بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكان

بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكان، زانكۆى جیهان/هەولێر، ساڵی خوێندنی 2010-2011، دامەزراوە، ژمارەى فێرخوازانى بەهەر چوار قۆناغی خوێندنەوە نزیكەى 471 فێرخوازە، تا ئێستا دوو خولى قوتابیان لەم بەشە خوێندنیان تەواو و كردووە و بڕوانامەى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دیپلۆماسییەكانیان بەدەستهێناوە.

پەیام

په‌یامى به‌شه‌كه‌مان بریتیه‌ له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى مه‌عریفه‌ى سیاسى و یاسایى و ئابوورى وه‌ شیاندنى قوتابیان له‌رێى چاندنى چه‌مكه‌ زانستیه‌كان بۆ بونیاتنانى كه‌سایه‌تى قوتابى زانكۆیى له‌ پسپۆڕى دیپلۆماسى و په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى به‌ تایبه‌ت له‌ شێوازى گوتار و گفتوگۆ و مه‌عریفه‌دا ، له‌ هه‌مان كاتدا تواناى شیكردنه‌وه‌ى ووردى ببێت له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسى و رۆشنبیریه‌كاندا و كار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى قوتابى بكات بۆ ئاماده‌ كردنى دیپلۆماتكارێكى پیشه‌وه‌رى شیاو.

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

ژمارەی تەلەفۆن

9647507381000

ئیمەیل

irddep@cihanuniversity.edu.iq