بەشی یاسا

له‌ سالى 2007 دامه‌زراوه‌

35
بابه‌تى خویندن
535
قوتابی
27
ئه‌ندامى فیركارى

خویندنى به‌یانیان و ئیواران

روانین

پێشەنگ بوون لە ووتنەوە و پێشكەشكردنی وانە یاساییەكان و پێشخستنی بوارە جیاكانی یاسا ، بە پێشكەشكردنی باشترین توێژینەوە لە گشت بوارە یاساییەكاندا

ئامانجەكان

1- پێش خستني كارامەي و لێهاتوي لە هەموو بوارە ياساييەكاندا ، بە پێ رِێنمايە بروا پێكراوە ناوخۆيي و جيها نيەكان
2- وتنەوەی وانە ياساييەكان بە باشترين و نوێترين شێوازی سەردەم ، پێش خستني ئاستي رِۆشنبيري ياسايي قوتابيان و بەژداري پێكردنيان لە پرسية ياساييەكاندا .
3- هوڵدان بۆ دەستة بەركردنی و هاوكاری و كارئاسنی كردن بۆ هاندنی نوسينەوەی توێژنەوەی زانستی لە هەموو بوارە ياساييەكاندا و بڵاو كردنەوەيان لە گۆڤارە زانستيەكاندا.
4- خزمەت كردني كەمەڵگا لە رێگاي رِێک خستني پانيل و گۆنگرە و ۆرك شۆپ و خول و ديدار بۆ بڵاو كردنەوەى رِۆشنبيري ياسايي ، هاوكاری كردنی ئەو كەسانەى لە بوارە جياجياكاني ياسايي كاردەكان ، بەپێشكەش كردنی روێژكاری ياسايي ، پێشكةش كردني يارمەتي ياسايي بە دام و دەزگا تايبەت و گشتيەكان و رِێكخراوەكاني لەم بوارە كاردەكەن.
5- دروست كردني هەماهەنگی لەگەڵ بەشە ياساييەكاني ديكەي زانكۆ ناوخۆيي نێودەوڵەتیەکان ، بۆ گۆرينەوەى ئاڵ و گۆري زانستي و زانياريي ياسايي .
6- بەژداري كردن لە دارشتني ياسادانان و بنەماكانە كاری ياسای لە هەرێمی كوردستان و عيراق لە رێگای پێشكەش كردنە توێژينەوەي زانستی ، وە پێشكەش كردنی پێشنياری ياسايي بۆ لايەنی پەیوەنديدار .

بەشی یاسا

بەشی یاسا لەساڵی 2007 دامەزراوە ، بۆ پێگەیاندنی دەرچوانی ئامادەییەكان بە هەردوو لقی (وێژەیی و زانستی)ەوە . لەم بەشەدا وانە یاسایی و وانە گشتیەكانی وەك زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و شریعە و ئابووری لەماوەی پێنج سالدا بە قوتابیان دەگوترێتەوە ، بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا قوتابیان ساز و ئامادە بكرێَن ، بەشێوەیەك كە توانای ئەوەیان هەبێت بە لێهاتویی و پسپۆڕیِان لە بواری یاسایی و دادوەریدا لە هەردوو كەرتی تایبەت و حكومی كار بكەن . هەر لەم بەشەدا نوێترین شێوازەكانی وانە ووتنەوە لە لایەن مامۆستایانەوە بەكاردەهێنرێت ، هەروەها گرنگی زۆر بە رێكخستنی سمینار و دیداری زانستی دەدرێت ، تا قوتابیان لە كارو چالاكی یاسایيەكان بەشداری بكەن ، بەتایبەت لە ئامادە كردن و رێكخستنی قوتابیان، بۆ ئامادە بوون لە دانیشتنی دادگایی شكلی و راهێنان و فێركاریەكانی بەش ، بۆ ئەوەی لە داهاتودا بەرچاون ڕوونبن لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگاکان و كاری دادوەرەكان .

پەیام

گەشەدان بە توانای ئەو كەسانەی بەهرە و لێهاتووییان لە بوارە جیاوازەكانی یاسادا بەدی دەكرێت و دەتوانن لە بازاڕی كاردا كێبڕكێ‌ بكەن ، ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ پێش خستنی رۆشنبیری یاسایی بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە و پڕ كردنەوەی كەلێنە یاساییەكان بەكەسی لێهاتوو و شارەزا و بەهرەدار لەم بوارە دا لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی وعێڕاق بەگشتی . كردنەوەی خوێندنی باڵا پەیامێكی تری بەشەكەمانە تا بە تەواوی ئامانجەكەمان بپێكین لە بەرز كردنەوەی ئاستی زانستی و رۆشنبیری یاسایی لە نێو قوتابیانی بەشەكەمان

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

سیمینارێك ده‌رباره‌ى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت

پ.ى .د. ابراهیم احمد السامرائی له‌ به‌روارى 2018/1/18 له‌به‌شى...

سيميناريَك دةربارةى تاوانةكانى داعش دذى ئيَزيديةكان

م .ى .د. ابراهیم احمد السامرائی له‌ به‌روارى 2017/11/8...

گفتوگۆ كردنی دكتۆرانامەیەك

پیرۆزبایی لە برای بەڕێزمان دكتۆر وسام محمد خلیفە ئەلمەشهەدانی...

دادگایی كارگێڕی گریمانەیی

قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی یاسا (ئێواران) لە رۆژی 12...

سیمینارێك بە ناونیشانی (لە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت)

دكتۆر عصمت عبدالمجید بكر سیمینارێكی پێشكەش كرد بەناو نیشانی...

سازكردنی ئاهەنگێك بۆ قوتابیە یەكەمەكان

بەشی یاسا ئاهەنگێكی ساز كرد بۆ قوتابیە یەكەمەكانی بۆ...

سیمینارێك بە بۆنەی 25 ی نۆڤەمبەری جیهانی بۆ كومكردنەوەی ( توند و تیژی خێزانی )

بە بۆەی رۆژی جیهانی كەمكردنەوەی توند و تیژی خێزانی...

سەردانی قوتابیانی قۆناغی دووی بەشی یاسا بۆ دەستەی باڵای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان – عێڕاق

لە چوارچێوەی چالاكیە زانستیەكانی بەشی ياسا، ژمارەیەك لە قوتابیانی...

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی تایبەت بە كۆلێژی یاسا دەردەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان...

ژمارەی تەلەفۆن

9647507381000

ئیمەیل

lawdep@cihanuniversity.edu.iq