به‌شی نیوتریشن

له‌ سالى 2017 دامه‌زراوه‌

4
Labs
44
بابه‌تى خویندن
5
ئه‌ندامى فیركارى
21
قوتابي كور و كچ

خویندنى به‌یانیان

به‌شی نیوتریشن

به‌شی نیوتریشن به‌شیکی نوێیه‌ له‌ زانکۆی جیهان ساڵی 2017-2018 دامه‌زراوه‌، یەکێکه‌ له‌و به‌شە زانستیانەی که‌ له‌ دونیای ئه‌مڕۆدا گرنگی زۆری هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی که‌ کێشه‌کانی خۆراکی خراپ و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر مرۆڤ بووه‌ته‌ بابه‌تی ڕۆژ، ئاماده‌کردنی کادیری پسپۆڕ و شاره‌زا له‌م بواره‌دا پێویستیه‌کی کۆمه‌ڵگەیی کوردیە ‌.

پەیام

ئامانجی به‌شی نیوتریشن کارکردنه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی فێرخوازان له‌ ڕێگه‌ی تێکه‌لکردنی تیۆر و پراکتیک وتۆژینه‌وه‌، دانانی بناغه‌یه‌کی زانستی پته‌و‌ تا فێرخواز بتوانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌ ژیانی داهاتویدا ، پڕۆگرامه‌کانی خوێندن له‌ به‌شی نیوتریشن وا داڕێژراوه‌ و له‌ توانایدا هه‌یه‌ کادری پسپۆڕ ئاماده‌ بکات له‌ بواری خۆراکپێداندا و هه‌لی فێربوون واڵا ده‌کات له‌ به‌رده‌م فێرخوازدا تا په‌ره‌ به‌ توانای زانستی خۆی بدات له‌م بواره‌دا.

روانین

به‌شی نیوتریشن هه‌وڵ ده‌دات ، ژینگه‌یه‌کی زانستی فێربوون ده‌سته‌به‌ر بکات تا فێرخواز بتوانێت بره‌و به‌ ئاستی زانستی خۆی بدات و ببێته‌ کادرێکی پسپۆڕ له‌ بواری نیوتریشندا ، له‌ پێناوی په‌ر ه‌پێدانی تواناکانی فێرخوازدا به‌شه‌که‌مان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی فێرخواز له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌، تا له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا شوێنی کاری شایسته‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی فێریبوون له‌ پراکتیکدا پیاده‌ی بکه‌ن.

ئامانجەكان

به‌شی نیوتریشن له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ پێشکه‌شکردنی باشترین شاره‌زایی بۆ فێربوون و ئاماده‌کردنی که‌سانی پسپۆڕ له‌ بواری نیوتریشندا، پڕۆگرامه‌کانی خوێندن ده‌سته‌به‌ری ئاماده‌کردنی کادری پسپۆڕ و به‌ توانا ده‌که‌ن تا له‌ بواری نیوتریشندا بتوانن ئامۆژگاری بده‌ن و ڕاوێژیان پێبکرێت له‌و پرسانه‌دا که‌ پەیوەندی هەیە به‌ بابه‌ته‌کانی خۆراک و نیوتریشن.

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

Kawis Aziz Faraj

کاوس عزیز فرج

سه‌روك به‌ش

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

قوتابیانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ساڵانه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ میوانداری ده‌كرین له‌ زانکۆی وارشۆ

پڕۆفیسۆر دكتۆر کاوس عه‌زیز فه‌ره‌ج سه‌رۆکی‌ به‌شی نیوتریشنی زانکۆی...

پێشانگای پۆسته‌ر

رێكه‌وتی 28\5\2018 هه‌ردوو به‌شی نویتریشن  چاره‌سه‌ری سرۆشتی زانكۆی جیهان...

ناونيشان

Cihan Univerity-Erbil : Building#4

ژمارەی تەلەفۆن

+9647507381000

ئیمەیل

nutrdep@cihanuniversity.edu.iq