بۆ جاری دووەم زانكۆی جیهان – هەولێر هەلی خوێندنی بەخۆڕایی دەڕەخسێنێت
بۆ جاری دووەم زانكۆی جیهان – هەولێر هەلی خوێندنی بەخۆڕایی رەخساندنەوە بە دەرچوانی خۆشەویستی ئامادەییەكانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری ، دوای ئەوەی بڕیاریدا بەشداری بكات لە دووەمین پیشانگای زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان لە هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی (شیراتۆن ) لە رۆژی سێشەممە 24/ 7 / 2018 و پیشانگاكە یەك رۆژ دەخایەنێت و دەرگاكانی بۆ قوتابیانی خۆشەویست لە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تا 7:00ی ئێوارە واڵادەكات . شیاوی باسە لەم پیشانگایەدا فۆرمی ئەم پسپۆرشیانە دەخرێتە بەردەست قوتابیانی خۆشەویست :
بەشەكانی ئەندازیاری ( تەلارسازی – شارستانی – گەیاندن و كۆمپیوتەر) – نیوتریشن – تەندروستی و كۆمەڵ – چارەسەری سرووشتی – بایۆلۆجی – زانستی كۆمپیوتەر – یاسا – وەرزش – بنەڕەتی باخچەی ساوایان – دیزاینی ناوخۆیی – زمانی ئینگلیزی – وەرگێڕان – راگەیاندن – ژمێریاری – كارگێڕی كار – زانستە دارایی و بانكیەكان – كارگێڕی تەندروستی