بەشی دیزاینی ناوەخۆیی پیشانگایەك دەكاتەوە
بەشی دیزاینی ناوەخۆیی لە رۆژانی 25 – 29 / 3 / 2019 پیشانگایەكی هونەری بۆ بەڕێز رۆوف العطار مامۆستا لە بەشی دیزاینی ناوەخۆیی لە هۆڵی ئاغاتی لە هەولێر كردەوە . ئەمە و پیشانگاكە لە پانزە تابلۆ پێكهاتبوو و شوێنەوارە دیارەكانی كوردستان و شارستانیەتی لەخۆ گرتبوو. ئەمە و مامۆستا لە تابلۆكانیدا مەرەكەب و رەنگه كانی بە كارهێنابوو.