رێكهوتننامهی لێکتێگهیشتن له نێوان زانكۆی جیهان – ههولێر و زانكۆی كۆیە
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ فراوانكردن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات ، رۆژی دووشەمە 6/8/2018 زانكۆی جیهان – ههولێر پێشوازی كرد لە شاندێكی زانكۆی كۆیە بە سەرۆكایەتی پ.د.ولی محمود حمد و شاندی یاوەری . لەم دیدارەدا و بە ئامادە بوونی شاندی هەردوو زانكۆ رێكەوتننامەی لێكتێگەیشتن واژۆكرا لەلایەن هەردوو سەرۆكی زانكۆ پ.د. امجد صابر دەلۆ و پ.د. ولی محمد حمد كە تایبەت بوو بە پەرەدان بەلایەنی زانستی و كارگێڕی و ئاڵ و گۆڕپێكردنی مامۆستایانی هەردوو زانكۆ . شایەنی باسە د. نوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان و د. عصام خلیل عبدالله یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. گۆڤهند حسین شێروانى یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری وقوتابیان و شاندی میوان ئامادەی واژۆكردنی رێكەوتننامەكە بوون.