زانكۆی جیهان-هه‌ولێر میوانداری منداڵانی خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتانی هه‌ولێر ده‌كات
به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كارگێڕی كار، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2020 به‌شی كارگێری كار له زانكۆی جیهان میوانداری منداڵانی خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتانی هه‌ولێری كرد.
سه‌ردانه‌كه خۆی له گه‌ڕانێك به ناو به‌شه‌كانی زانكۆ گرته‌وه و دواتر منداڵه‌كان كاته‌كه‌یان به وێنه كێشان به یارمه‌تی كادیری به‌ش له ژووری وێنه‌كێشانی جیهان ئارت له‌گه‌ڵ قوتابیانی به‌شه‌كه به‌سه‌ر برد.