زانكۆی جیهان – هەولێر بەشداری لە پیشانگای زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەكات
ئەمڕۆ شەممە 21 / 7 / 2018 زانكۆی جیهان – هەولێر بەشداریكرد لە پیشانگای زانكۆ تایبەتەكان لە هوتێلی هەولێری نێودەوڵەتی (شیراتۆن). ئەمە و قوتابیانی دەرچووی ئامادەییەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەكی بەرفراوان و روویان كردە بەشی تایبەت كراو بە بەڕێوەبەرایەتی وەرگرتنی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ وەرگرتنی ئەو فۆرمە بەخۆڕاییانەی كە زانكۆ بۆ خوێندنی بەخۆڕایی لەم پیشانگایە بۆ قوتابیانی دابین كردوە. شیاوی باسە ژمارەی سەردانیكەران زۆر لە پێشبینیكردن زیاتر بوو . ئەم پیشانگایە بۆ 1 رۆژ بەردەوام بوو لە كاتژمێر 10:00 ی بەیانی تا 7 ی ئێوارە