زانکۆى جیهان-هەولێر وەک باشترین زانکۆ لەسەر ئاستى عێراق لە پرۆسەى خوێندنى ئاوێتە دەستنیشان کرا
زانکۆى ماسترێختى هوڵندى بەهەماهەنگى کۆلێژە زانکۆیی لیمۆنس بۆ تەکنەلۆژى (LTUC) پڕۆژەیەک بۆ باشکردن و پەرەپێدانى تواناکان لە بوارى (خوێندنى ئاوێتە) بۆ چۆنیەتى بەستنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندن و ڕەخساندنى دەرفەتى ڕاهێنان لە بازارى کار بۆ فێرخوازان جێبەجێ دەکەن.
پڕۆژەکە، كە لەلایەن (NUFFIC funded TMT+ Project (OKP-QEfR-40007)) پاڵپشتى دارایى دەکرێ، لە نێو سەرجەم زانکۆ تایبەت و حکومیەکانى عێراق، زانکۆى جیهان-هەولێر وەک باشترین زانکۆ لە پیادەکردنى خوێندنى ئاوێتە و باشکردنى بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بەبازارى کار دەستنیشان کرا.
وەک لە پەیامى دەستنیشانکردنى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک باشترین زانکۆ بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: زانکۆى جیهان-هەولێر یەکێک لەو زانکۆیانەى کاریگەرى زۆرى لە ڕەخساندنى دەرفەت بۆ فێرخوازان و گەنجانى عێراق هەبووە، تا بتوانن خوێندن تەواو بکەن و لە بازارى کاردا هەلى کار بەدەست بهێنن.
سەبارەت بەو دەسکەوتە زانستیە گرنگە، (پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕایگەیاند: مایەى شانازییە کە زانکۆکەمان توانى ئەو دەسکەوتە زانستیە گرنگە بەدەست بهێنێ، ئەوە بەرهەمى شەونخونى و کارى بەردەوامى ستافى ئەکادیمى و زانستى زانکۆکەمانە.
سەرۆکى زانکۆى جیهان -هەولێر ئەوەشى ڕاگەیاند: زانکۆى جیهان وەک هەمیشە لەسەر ئەو ڕێچکە زانستیەى پەیڕەوى کردوە بەردەوام دەبێ، هەموو هەوڵێکى خۆشى دەدات بۆ بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بەبازارى کار بەشێوەیەکى باشتر، تا دەرفەتى کارى زیاتر بۆ فێرخوازان نەک هەر لەسەر ئاستى کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستى عێراق و ناوچەکە بۆ گەنجانى وەڵاتەکەمان بڕخسێنین، بێگومان ئەوەش بەگۆشکردنى فێرخوازان بەزانست و زانیارى سەردەم و ئاشناکردنیان بەگۆڕانکارییانەى لەسەر ئاستى جیهان بەدیهاتوون بەدى دێ.
هەر بەو بۆنەیەوە، (پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ) پیرۆزبایی لە ستافى زانستى و ئەکادیمى زانکۆى جیهان-هەولێر كرد، هیواشى خواست ئەو مامۆستایانەى کە ناويان لە خولەکە دەرچووە، بتوانن دەسکەوتى زانستى گەورەتر بۆ زانکۆى جیهان -بەدەست بهێنن.
هەر لە پەیامەکەى دەستنیشانکردنى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک باشترین زانکۆ ئەوە ڕوونکراوەتەوە، لەبەرامبەر ئەو دەسکەوتانەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەدەستهێناوە، بۆیە پڕۆژەیەکى گرنگ پێشکەش بەستافى ئەکادیمى و مامۆستایانى زانکۆکە دەکەین.
سەبارەت بەماوەى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە ئەوە ڕونکراوەتەوە، کە ماوەى یەک ساڵ دەخاێنێت، هەروەک ناوەڕۆکەکەى بریتیە لە ڕاهێنانى ژمارەیەک مامۆستا بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ، ئەم پڕۆژەیە لە سێ قۆناغ پێکهاتووە، قۆناغى یەکەم لە ڕێکەوتى (١٤/٢/٢٠٢١)ەوە چۆتە بوارى جێبەجێکردن و، لە هەریەک لە (زانکۆى جیهان-هەولێر، عەمان و هوڵاندا) بەڕێوەدەچێ، هەرچى قۆناغى دووەمە تایبەتە بە چۆنیەتى سوود وەرگرتن لە ئامرازەکانى ڕاگەیاندن بۆ پیادەکردنى وانە تیۆرى و گریمانەییەکان، ئەم قۆناغەیان لە مانگى سێپتەمبەرى داهاتوو دەست پێ دەکات و، لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێ، هەرچى قۆناغى سێیەمە تایبەتە بەچۆنیەتى دیزاینکردنى خولى ڕاهێنان، كە لە مانگى دیسەمبەرى داهاتوو بەڕێوەدەچێ.
بەشداربووانى خولەکە پێکهاتوون لەم مامۆستایانەى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ناو و ناونیشانیان لە خوارەوە هاتووە:
# |
Name |
Position |
1 | Dr. Ameena Sabah Mahmood Juma | Head of Biology(Medical Microbiology)Dept |
2 | Dr. Reem Jafar Ismail | Academic Staff of Computer Science |
3 | Huda Yaseen Abdulwahid | Academic Staff of English Dept |
4 | Dr. Hasan Fahami Hasan | Director of Research center |
5 | Hunar Mohammed Hussein | Director of Admission Department |
6 | Mohammed Hussein Shukur | Head of Computer Science Dept |
7 | Akram Izzalden Danial | Head of English Dept |
8 |
Shaubo Saad Azziz | Academic Staff of Law Dept |