سیمینارێك بۆقوتابیانی دەرچوو دەربارەی سوود بینین لە خوێندنیان لە بواری كاریاندا
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك مامۆستا و قوتابی بەشەكە ، رۆژی 3 /4 / 2019 قوتابی بسام عبدالاحد دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانكۆی جیهان / هەولێر كە ئێستا بەڕێوەبەری كەناڵی ئەلعێراقیەیە لە هەرێمی كوردستان سیمینارێكی پێشكەشكرد دەربارەی كاریگەری خوێندنی لە زانكۆی جیهان لەسەر كاركردنی و چۆن جیاوازی بۆ دروستكردوە لە بواری پڕۆفیشناڵی بوون . شیاوی باسە ئەم سیمینارە یەكێكە لەو زنجیرە سیمینارانەی كە ساڵانە دەرچوانی بەش پێشكەشی دەكەن