سیمینارێك بە ناونیشانی (لە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت)
دكتۆر عصمت عبدالمجید بكر سیمینارێكی پێشكەش كرد بەناو نیشانی (لە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت) لە بەشی یاسا رۆژی پێنج شەممە بەرامبەر 3 / 12 / 2015 . سیمینارەكە ژمارەیەك لە مامۆستایانی هەردووبەشی یاسا و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان ئامادەی بوون و تیایدا دكتۆر عصمت پوختەیەكی مێژوویی دەربارەی ئەنجوومەنی شێورمەندی دەوڵەتی لە عێڕاقدا كرد لەگەڵ ئەو دەسەڵات و پسپۆڕیانەی كە ئەنجوومەنەكە هەیەتی لەگەڵ چۆنیەتی گواستنەوەی ئەم ئەنجوومەنە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت هەروەك ئەوەی كە لە میسردا هەیە لە رووی فراوانكردنی دەسەڵاتەكان . سیمینارەكە بە كۆمەڵێك پێشنیار و دەرەنجام كۆتایی هات كە بەرێز دكتۆر عصمت خستیانیە روو و پاڵپشتی لێكرا لە لایەن مامۆستایانی ئامادە بوو