سیمینار دەربارەی دەسپێشخەری (دۆم) لە بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دیپلۆماسی
رۆژ ی پێنجشەممە بەرواری 11/4/2019 سەرۆكی بەشی پەیوەندی نێودەوڵەتییەكان و دیپلۆماسی بەڕێز (م.ی ئامانج علی ) پێشوازی لە بەرپرسی باكووری نووسینگەی دەستەی میدیاو پەیوەندییەكانی عێراق بەڕێز (عمر رحیم) كرد.
لەدانیشتنەكەدا باس لە دەستپێشخەری (دوم) كرا كە دەستەی میدیاو پەیوەندییەكانی عێراق لەخۆی گرتوە و لە ماوەی ساڵانی 2018-2022 ئەنجامی دەدات . بۆ ئەم مەبەسته هەردوولا رێككەوتن بۆ ناساندنی ئەم پڕۆژەیە بە پێشكەشكردنی سیمینارێك لە زانكۆی جیهان-هەولێر. شایەنی باسە ئەم دەستپێشخەریە زیاتر لە 20 پڕۆژەی لەخۆی گرتوە لەوانە بونیاتنانی تواناكان و مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت كە بەشێكە لەو بابەتانەی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دیپلۆماسی گرنگی پێدەدات