سەردانی زانستی بۆ كتێبخانەی زانكۆ
لە رۆژی 18/4/2019 بەشی كارگێڕی گشتی لە زانكۆی جیهان / هەولێر، بەسەرپەرشتی م.ی. رەزان نورالدین سەردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكی بەشەكەی رێكخست بۆ كتێبخانەی زانكۆ . ئامانجی سەردانیەكە راهێنانی قوتابیان بوو لەسەر چۆنیەتی خواستنی كتێب و دۆزینەوەی لە كتێبخانە و وەرگرتنی رێنمایی تایبەت بە خواستن و گێڕانەوەی بۆ كتێبخانە لە كاتی خۆیدا