سەردانی زانستی بۆ یشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بۆ كتێب – خولی 14
بەشی كارگێڕی كار لە كۆلێژی زانستە دارایی و بانكیەكان لە زانكۆی جیهان / هەولێر هەڵسا بە رێكخستنی گەشتێك بۆ پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر – بۆ قوتابیانی قۆناغی چواری بەشەكە . ئامانج لە سەردانیەكە ئاگاداربوونی قوتابیان بوو بە نوێترین ئەو سەرچاوانەی كە لەبواری زانستی كارگێڕی كار دەرچوون و بەكارهێنانی ئەم سەرچاوانە وەك سەرچاوەیەك لە پڕۆژەی دەرچوونیان