سەردانێكی زانستی بۆ نەخۆشخانەی پاكی
لە بەرواری 26 / 3 / 2019 لە زانكۆی جیهان – هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای وانە ،هەڵسا بە ئەنجامدانی سەردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی كارگێڕی گشتی پسپۆڕیی (كارگێڕی تەندروستی) بۆ نەخۆشخانەی پاكی تایبەت . ئامانج لەم سەردانیە بریتی بوو لە پێدانی دوا زانیاری و تەكنیك و شێوازی زانستی پەیڕەوكراو لە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكە و سوود بینین لەم زانیاریانە .