فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی ئاشنایی چۆنیەتی كاركردن لە تاقیگەكان دەكرێن
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە چۆنیەتی كاركردن لە تاقیگەكان و، پێشكەوتنەكانی تەکنەلۆجیا لە بواری ئەنتەرنێت و پیشەی فێربوونی ئەلیکترۆنی، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانكۆی جیهان لە تاقیگەكانی بەشی ئەندازیاری گەیاندن و كۆمپیوتەر فێرخوازانی ئاشنایی نوێترین تەكنەلۆجیا كرد.
لە ڕێکەوتی (٢١\٢\٢٠٢١) مامۆستای یاریدەدەر (دەشنێ عبداللە سعید) مامۆستا لە بەشی پەروەردەی گشتی، لە تاقیگەی بەشی ئەندازیاری گەیاندن و كۆمپیوتەر ڕوونکردنەوەی تەواوی لە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت لە بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ فێرخوازان باسكرد، هەروەك باسی گرنگی فێربوونی ئەلیکترۆنی لە بواری کار و پیشەی داهاتوویان بۆ فێرخوازان ڕونكردەوە.
هەر لە میانەی بابەتەكەدا، باسی لە چۆنیەتی كاركردن لە تاقیگەكان و بەكارهێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆژیا لە بواری وانەوتنەوە و هەندێک پرۆگرامی جیهانی بەکارهاتوو لە بواری پەروەردە و فێرکردنی بۆ فێرخوازان كرد.