پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان – ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ده كا .
پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان – ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ده كا .
ڕۆژی ٢٢-٢-٢٠١٧ كاتژمێر ٣ ی پاش نیوه‌رۆ به‌داوه‌تی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، نوێنه‌رانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، به‌شداری دیداری ( گفتوگۆی كراوه ) یان كرد . ئه‌م پرسه ، پرسی :
– هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ ؟
– بژارده‌كانی به‌رده‌م هه‌رێم بۆ ئاینده‌سازی
– چه‌سپاندنی فیدراڵیه‌ت یان كاراكردن بۆ كۆنفیدڕالیهت ؟
– پرسی سه‌ربه‌خۆیی و كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تی .
گرتبووه خۆ ، ئه‌م دیداره بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ و پهرلهمانتارو توێژه‌رانی بواری سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌رخان كرابوو ، بابه‌تی به‌سودی هه‌مه‌لایه بوون ، بهڕاسشكاوانه خرانه به‌ر باس و شڕۆڤه‌كردن ، له ناوه‌رۆكدا
نه‌خشه ڕێگای پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوون له ڕوانگه‌ی ئهكادیمیانهو پسپۆرانه‌وه باسه كان شرۆڤه ده‌كران .
له دیداره‌كه‌دا ، وێڕای ئه‌وه‌ی تێژهران و مامۆستایانی زانكۆ و په‌رله‌مانتاران تێگه‌یشتنی خۆیان بۆ پرسه‌كه ده خسته ڕوو ، به‌كورتی باسی پانێڵه‌كانی زانكۆی جیهان ( نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌مان كرا و هه‌موو ئهوچالاكییانهی له‌وبواره‌وه ئه‌نجام دراون به‌كاری گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دران. له‌وانه‌ش ئه‌م دیداره‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه .
شایه‌نی باسه له دیداره‌كه‌دا د. محمد خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن و مامۆستا ئامانج عه‌لی سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تی و دبلۆماسی نوێنه‌ری زانكۆ جیهان – هه‌ولێر بوون .