پۆلێنكردن و دیاریكردنی رووەكەكانی پاركی سامی عبدالرحمن
بەشی بایۆلۆجی لە زانكۆی جیهان / هەولێر هەڵسا بە پۆلێنكردن و دیاریكردنی رووەكەكانی پاركی سامی عبدالرحمن لە هەولێر . ئەم پڕۆژەیە رۆژی پێنج شەممە 11/4/2018 بە بەشداریكردنی گرووپێك لە قوتابیانی قۆناغی دوو دەستیپێكرد ، بە سەرپەرشتی مامۆستای وانە بەڕێز علی محمد حسین و ئامادەبوونی بەڕێزان د. امینە صباح و د. محسن عبید و م.ی سیروان . مەبەست لەم پڕۆژەیە لێكۆڵینەوە بوو لەو رووەكانەی كە لە پاركدا هەن هەروەها دانانی پلان و رێكارەكان لە كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە