پێشانگای هونەری ” تێکەلبوونی رەنگەکان”
بەشی دیزاینی ناوەخۆیی لە بەرواری ٢٠-٢٧/نیسان/٢٠١٩لە هۆلی The One لە شاری هەولێر، هەڵسا بە كردنەوەی پێشانگایەکی هونەری تایبەت بۆ بەڕێز رۆوف العطار مامۆستا لەبەشی دیزاینی ناوەخۆیی ، لەژێر ناونیشانی “تێکەڵبوونی رەنگەکان“. پێشانگایەکە تابلۆی سەرنج راكێشی لەخۆ گرتبوو كە داهێنانكاری بیری نوێ و ووشەی جوانی تێدا بەدیکرابوو.