گرنگترین چالاكیەكانی بەشی نیوتریشن لە زانكۆی جیهان / هەولێر بۆ ئەمساڵی خوێندن 2018-2019
مامۆستایان و قوتابیانی بەشی نیوتریشن چەندین چالاكی زانستی و پراكتیكی لە ماوەی ئەم ساڵی خوێندن 2018 – 2019 بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەش . ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەم چالاكیانەن كە ئەنجام دراون كە مەبەستی سەرەكی لێیان بەرز كردنی ئاستی زانستی و رۆشنبیری قوتابیان بە تایبەتی و كۆمەڵگەیە بە گشتی .
یەكەم : چالاكی مامۆستایانی بەش:
١- 16-17/10/ 2018 ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی هاوبەش لەگەڵ رێكخراوی خۆراك بۆ هۆشیاری و تەندروستی بە بۆنەی رۆژی جیهانی خۆراك و چەندین سمینار لەم بواری خۆراك و تەندروستی گشتی پێشكەش كرا.
٢- بانگهێشتكردنی زانكۆی پلایمۆسى (Plymouth) ی بەریتانی لە رێگەی مامۆستایانی بەشەكەمان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی (BIOHS’19) و زانكۆی ناوبراو سیمینارێك و وۆركشۆپێكی لە كۆنفرانسەكەدا ئەنجامدا .
٣- 30 / 4 و 1/5/2019 بەشداریكردنی مامۆستایانی بەش لە كارەكانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان زانكۆی جیهان / هەولێر و زانكۆی هەولێری پزیشكی بۆ بایۆلۆجی و زانستە تەندروستیەكان (BIOHS’19) .
٤- 1/5/2019 بەشداریكردنی مامۆستایانی بەش لە وۆركشۆپی تایبەت بە (قەڵاچۆكردنی هەوكردن لە نەخۆشخانەكان) لە چوارچێوەی چالاكیەكانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی (BIOHS’19)كە لە زانكۆی جیهان/ هەولێر بەسترا.
٥- 1/5/2019 بەشداریكردنی مامۆستایانی بەش لە وۆركشۆپی (باری دەروونی قوتابیانی زانكۆكان)، كە لە زانكۆی جیهان ئەنجامدرا لە چوارچێوەی چالاكیەكانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی (BIOHS’19).
٦- 2/5/2019 مامۆستایانی بەش بەشداری لە وۆركشۆپێك دەكەن دەربارەی (كارامەییەكانی نووسینی زانستی زاناكانی پزیشكی زیندەگی و ژینگەیی )، كە لە زانكۆی جیهان ئەنجامدرا بە هاوكاری زانكۆی پلایمۆسی (Plymouth) بەریتانی.
٧- 2 / 5 / 2019 رێكخستنی سمینارێك بۆ مامۆستا Richard Handy لە زانكۆی پلایمۆسی بەریتانی (Plymouth) البریگانیە دەربارەی سەلامەتی خۆراك و لەخۆ گرتنی مادە نانۆییەكان لە سیستمی هەرس و هەڵسەنگاندنی ژەهرەكان و كاریگەری لەسەر تەندروستی.
دووەم : چالاكی قوتابیان:
6- 9 /12/2018 پێشكەشكردنی سیمینارێك لە نەخۆشخانەی CMC لەلایەن د. شیرزاد علی پسپۆڕی تەندروستی كۆمەڵ بۆ قوتابیانی قۆناغی دوو لەسەر داوای بەشی نیوتریشن . سمینارەكە لەسەر نەخۆشی شەكرە بوو (جۆری دوو) و پەیوەندی بە خۆراكی تەندروستەوە بوو.
7- 12/12/2018 بەشداریكردنی قوتابیانی بەش لە راهێنانی بەكارهێنانی پیشاندەری بارستەی لەش بۆ دیاریكردنی كێشی نموونەیی لەش و پۆلێنەكانی ئەم پیشاندەرە و چۆنیەتی 3 ژەمەخۆراك لەسەر بنەمای 3000 كالۆری.
8- 20-21 /2 / 2019 پێشكەشكردنی دوو وانە لەسەر بنەما سەرەكیەكانی فریاگوزاری سەرەتایی و گرنگی لە ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگە. ئەم بابەتە بە هاوكاری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ئەنجام درا.
9- 21/4/2019 رێكخستنی وۆركشۆپێك لەلایەن مامۆستاو قوتابیانی بەش بە ناونیشانی (بەرەوژیانیچكی باشتر) لە ناو زانكۆ و تیایدا چەندین پۆستەر و جۆری خۆراكی تەندروست نمایش كرا.
10- 27/4/ 2019 بەشداریكردنی قوتابیانی بەش لە كەرنەڤاڵی زانكۆی جیهان/ هەولێر كە لە پاركی شانەدەر ئەنجام درا و تیایدا سەرپەرشتی بەشی بەرهەمە خۆراكی و پۆستەرە زانستیەكانیان كرد .