گرنگترین چالاكیەكانی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019
بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی یەكێكە لە بەشە زیندوو و چالاكەكانی زانكۆی جیهان / هەولێر ، لە ئامانجە سەرەكیەكنی ئامادەكردن و دەرچواندنی نەوەیەكی هۆشیاری ئەكادیمی توانای تەواوی هەبێت لە خزمەتكردنی كۆمەڵگە و ووڵات . لەماوەی ئەم ساڵی خوێندن بەشەكەمان چەندین چالاكی ئەنجام داوە كە ئامانج لێی بەرزكردنی ئاستی زانستی و رۆشنبیری قوتابیان بوو. ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو چالاكیانەن كە ئەنجام دراون :
– بە هاوكاری ئۆفیسی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان ، بەشەكەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵی كورتە فیلمی تایبەت بە مافی مرۆڤ
– هەماهەنگی دروست كردن لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی ئیتیحادی لەسەر داوای نوێنەری دەزگای ناوبراو لە كەركوك بەمەبەستی سوود بینین لەو دەسپێشخەریەی كە زانكۆ كردویەتی لە بواری جێبەجێكردنی پڕۆژەی (دۆم) ی نیشتمانی كە سەر بە دەستەیە لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لە ساڵی داهاتوو جێبەجێ بكرێت
– بەشداریكردنی ئەندامانی دەستەی فێركاری بەش و قوتابیانی بەش لە هەڵمەتی خوێن بەخشین بۆ تووشبوانی تالاسیمیا لە بانكی خوێن لە شاری هەولێر .
– بەشداریكردنی بەربژێرێك لە قوتابیانی بەش لە كاری خۆبەخشی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ، بە دابەش كردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر چەندین خانەوادەی هەژاری شار لە شاری هەولێر .