گرنگترین چالاكیەكانی بەشی گەیاندن و كۆمپیوتەر بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019
ئامادە كردنی كادیری لێهاتوو و كارامە لە بواری پسپۆڕیەكەی خۆیان و پەرەدان بە دەستەی فێركاری بە بەردەوامی . لەم سۆنگەیەوە بەشەكەمان چەندین چالاكی جۆراوجۆری ئەنجامداوە لەماوەی ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 كە مەبەست تێیدا بەرزكردنی ئاستی زانستی و مەعریفی و پراكتیكی قوتابیان بوو. ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو چالاكیانەن كە ئەنجام دراون :-
- ئەنجامدانی چەندین سەردانی زانستی بۆ پیشانگە زانستی و تەكنیكەكان بۆ زیاتر نزیكبوونەوە لە پسپۆڕیەكانیان .
- گەشتی زانستی بۆ وێستگەكانی كارەبا وەك وێستگەی پیرداود و كۆمپانیای گەیاندنی كەركوك وە سەردانی كەناڵەكانی راگەیاندنی وەك و كوردستان 24 بۆ ئاشنابوون بەو تەكنەلۆژیاو تەكنیكانەی لەم دامەزراوانە كە بەكادەهێنرێن
- ئەنجامدانی چەندین سمینار لەلایەن قوتابیان و مامۆستایانی بەش .
- بەكارهێنانی شێوازی نوێی فێركردن بۆ بەرزكردنی ئاستی زانستی قوتابیان
- كردنەوەی خولی ناوخۆی ناو گرووپەكانی بەشەكەمان و خەڵاتكردنی یەكەمەكان .
- پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دەرچوانی ساڵانی رابردوو و هاندانیان بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا لە دەرەوە و ناوەوەی ووڵات .
- بەدەست هێنانی پلەی یەكەم لەلایەن قوتابیەكی قۆناغی چواری بەشەكەمان لە پاڵەوانیەتی لاوان لە مەلەكردن.