گرنگترین چالاكیەكانی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019
ئەندازیاری تەلارسازی لە زانكۆی جیهان/ هەولێر بە یەكێك لە شاكارە دیارەكانی هەرێم و عێراق ناوزەد دەكرێت لە رووی جۆری ووتنەوەی بابەتی زانكۆیی كە لەڕێی پسپۆڕیەكانەوە فەراهەمی دەكات سەرەڕای پسپۆڕیە پەیوەنددارەكان بەم بەشە. ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو چالاكیانەن كە لە ماوەی ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 بەشەكەمان ئەنجامی داوە .
- سەردانە زانستیەكان :
- 11/4/2019 قوتابیانی قۆناغی یەك سەردانی كتێبخانەی زانكۆیان كرد وەك بەشێك لە خوێندنی پراكتیكی بۆ وانەی وێنەی ئازاد .
- 20/2/ 2019 قوتابیانی قۆناغی چوار سەردانی زانستی سێ شوێنی جیاواز دەكەن لە شاری هەولێر وەك بەشێك لە وانەی دیزاینكردنی تابلۆ و شوێنەكان بریتی بوون لە :
o سەر رێگای بەحركە بەرامبەر گوندی لوبنانی .
o ناو باركی منارە .
o ناو پاركی سامی عبدالرحمن.
- رۆژی 28 /10 / 2018 سەردانی زانستی قوتابیانی قۆناغی پێنج لە چوارچێوەی وانەكانی دیزاینی بیناسازی دووبارە شیاندنەوەی باڵەخانەكان لەسەر رێگای بەحركە و گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر .
- 1 / نۆڤەمبەری/ 2018 سەردانی قۆتابیانی قۆناغی سێ بۆ چەند كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێ بوون لە شاری هەولێر.
- 28/10/2019 سەردانی زانستی – سەردانی شوێن – بۆ قوتابیانی قۆناغی دوو لە چوارچێوەی وانەی دیزاینی تەلارسازی بۆ كۆمەڵگەی نیشتەجێی دوبەی لە هەولێر و هاوینە هەواری سەڵاحەددین.
- رۆژی 8/11/ 2018 سەردانی زانستی بۆ ن. رزگاری فێركاری لە هەولێر بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار وەك بەشێك لە وانەی دیزاینی تەلارسازی .
- رۆژی 17/2/2019 سەردانی زانستی قوتابیانی قۆناغی چوار بۆ دوو شوێن لەسەر رێگای بەحركە وەك بەشێك لە وانەی دیزاینكردنی شارستانی.
- وۆركشۆپ و پیشانگای ئەكادیمی:
- لە رۆژانی 7-9/5/2019كردنەوەی پیشانگایەكی كتێب بە هەماهەنگی لەگەڵ خانەی ئینسایكلۆمیدیای لوبنانی بۆ پەخشی تایبەت بە بواری ئەندازیاری تەلارسازی و دیزاین.
- 12-14/5/2019 رێكخستنی وۆركشۆپێك بە ناونیشانی “تەلارسازی لە مێژوودا” . لەم وۆركشۆپەدا مامۆستایانی وانەكە بەرهەمی قوتابیانیان نمایش كرد كە تایبەت بوو وانەكە.
- لە رۆژانی 14 -16/5/ 2019 وۆرك شۆپێك بە ناونیشانی “كيفية عمل الاظهار المعماري للمشاريع في غضون ثلاثة ساعات فقط ” .
- پێشكەشكردنی چەند پیشانگایەكی تایبەت بە پێشكەشكردنی كۆتایی پڕۆژەكانی دەرچوون بەشێوەیەكی نایاب و جیاواز.