فێرخوازانی بەشی تەکنیکى سڕکردن هۆشیاریی تەندروستیی لە قوتابخانەی باڵای ئەهلی بڵاودەکەنەوە
گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 07/10/2026، وانەیەکی هۆشیاریی تەندروستی و مرۆییان پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغە بنەڕەتییەکانى قوتابخانەی بالای ئەهلی کرد.
چالاکیەکەیان بە ناو نیشانی “Playful Healthy Food” و، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر لەیلا بەهجەت شەرێف بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن سازان عەبدولقادر دەروێش، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازانى زانکۆ دەستیان بە چالاکیەکەیان کرد، بۆ ئەوەش سەرەتازەینەب حەمزە عەبدولعەباس، پێشەکیەکى گشتى لەبارەی گرنگیی تەندروستی باسکرد و، تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی ڕاگرتنی تەندروستی و پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستیی قوتابیان و هاندانیان بۆ گرتنەبەری ڕەفتارە خۆراکییە دروستەکان.
دواتر هەردوو فێرخواز سارە سالار کەریم و ئیلهام نیاز ئەمین باسیان لە گرنگیی خۆراکی تەندروست و کاریگەرییەکەی لەسەر تەندروستیی جەستەیی کرد، ئەوەش لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەی سوودەکانی خواردنی خۆراکە هاوسەنگ و دەوڵەمەندەکان بە توخمە خۆراکییەکان و، دەرخستنی ڕۆڵی خۆراکی تەندروست لە پاڵپشتیکردنی گەشەی منداڵان و بەرزکردنەوەی چالاکی و زیندەیییان، بۆ ئەوەش نموونەی سادەیان باسکرد تا هاوکاری قوتابییان بێت لە جیاکردنەوەی نێوان خۆراکە تەندروستەکان و ناتەندروستەکان.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا ڕیهام سەلاح ئیبراهیم، گفتوگۆیی ئاڵوگۆڕکارانەی لەبارەی جۆری خۆراکی دڵخوازی منداڵان پێشکەش کرد، کە تێیدا دەرفەتی بۆ قوتابییان ڕەخساند تا گوزارشت لە هەڵبژاردنە خۆراکییەکانیان بکەن و سەرنجەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، بۆ ئەوەش فێرخوازان گفتوگۆکانیان بەرەو گرنگیی هەڵبژاردنی خۆراکە بەسوود و تەندروستەکان ئاراستە کرد.
کۆتایی چالاکیەکە پێشکەشکردنى بابەتێک بوو لە لایەن پافێل هێمن ڕەشید، کە تیایدا جەختى لەسەر گرنگیی پاراستنی تەندروستی جەستە لە تەمەنی بچووک کردەوە، لەگەڵ پێویستیی گرتنەبەری ڕەفتارە خۆراکییە تەندروستەکان و ئەنجامدانی ڕەفتارێک، کە بەشدار بن لە باشکردنى ژیانێکی تەندروستتر و چالاکتر، ئەوەش بە بایەخدان بە خۆراکی تەندروست .
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، فێرخوازانی بەشی تەکنیکى سڕکردن، بەناوى سەرۆکایەتیی بەشەکەیان، سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەشى سازان عەبدولقادر دەروێش، بەڕێوەبەری قوتابخانەی بالای ئەهلی کرد بۆ پێشوازیی گەرم و هاوکارییان کە بەشدار بوو لە سەرکەوتنی وانەکە و سەردانەکە.
