ئاگادارییەکى گرنگ بۆ خوازیارانى خولەکانى ڕاهێنان لە وڵاتى بەریتانیا و وڵاتى چیک
خوازیارانى بەشداربووى خولی راهێنان لە زانکۆی پالاچکی لە وەلاتی جیک ئاگادار دەکەین، ئەوانەى تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە بەزوترین کات بە ئیمەیلى زانکۆىی خۆیان تۆمار بکەن دواین کات بۆ خۆتۆمارکردن (٢٥/١١/٢٠٢٥)ە، دواى تۆمارکردنیش ڕاستەوخۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى زانکۆ بکەن و بۆ کارى پێویست.
هاوکات زانکۆى جیهان-هەولێر خوازیاریانى خولى هاوینی لە وڵاتى بەریتانیا ئاگادار دەکات، ئەوانەى تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە بەزوترین کات خۆیان تۆمار بکەن دواین کات بۆ خۆتۆمارکردن (١/١٢/٢٠٢٥)ە، دواى تۆمارکردنیش ڕاستەوخۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى زانکۆ بکەن و بۆ کارى پێویست.
بۆ ئەوانەى تا ئێستا بۆ بەشداریکردن لەو خولانە خۆیان تۆمارکردوە، لە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢٥) بەدواوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن بۆ کارى پێویست و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، بەپێچەوانەوە ئەو دەرفەتە گرنگەیان لەدەست دەچێ.




