Back

کۆلێژی زانستە کاردارييەكان

ئەم کۆلێژە گرنگی بە شایستەکردن و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) و مایکڕۆبایۆلۆجیای پزیشکی دەدات. کۆلێژەکە بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان پلانی باشترکردن و پەرەپێدانی بەرنامە خوێندنی هەیە. کۆلێژەکە مامۆستا و وانەبێژانی بە توانا و شارەزا لە پسپۆڕییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها تاقیگە پێشکەوتووەکان لەخۆدەگرێت. ئامانجی کۆلێژەکە ئەوەیە خوێندکارانی بە زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان لە بوارەکانی خوێندن دابین بکات و گرنگییەکی تایبەت بە لایەنی کرداری بدات. بەم شێوەیە، کۆلێژەکە هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی بازاڕی کار دابین بکات. شێوازەکانی وانەوتنەوەی بەکارهاتوو لە کۆلێژدا خاوەنی کوالێتییەکی تەکنیکی بەرزن، بۆ بەدیهێنانی بینین و ئەرکەکانی کۆلێژ.

مایکرۆبایۆلۆجی پزیشكى

بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشكى لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و ساڵی خوێندنی ٢٠٠٩–٢٠١٠ یەکەمین ساڵی خوێندنی بەشەکە بوو. خوێندن لەم بەشەدا چوار ساڵە و بەشەکە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زانستی (B.Sc.) لە مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی بە خوێندکاران دەبەخشێت.

بایۆمیدیکەڵ

بەشی بایۆمیدیکەڵ لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە و ساڵی خوێندنی ٢٠١٩–٢٠٢٠ یەکەمین ساڵی خوێندنی بەشەکە بوو. بەرنامەی خوێندن چوار ساڵە و بەشەکە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زانستی (B.Sc.) لە زانستە بایۆپزیشکییەکان بە خوێندکاران دەبەخشێت.

شیكارى تاقیگەی پزیشکی

بەشی شیكارى تاقیگەی پزیشکی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆی جیهان. ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە.

زانستی كۆمپیوته ر (IT)

بەشی زانستی کۆمپیوتەر یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆی جیهان. ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠٠٧، لەگەڵ سەرەتای دامەزراندنی زانکۆ، دامەزراوە.