بەشی کارگێڕی کار
بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر کاردەکات بۆ ئامادەکردنی فێرخوازان تا بتوانن ڕووبەڕووی ژینگەی ئاڵۆزی کار لەم سەردەمەدا ببنەوە. پرۆگرامى خوێندن لە بەشەکەدا بەشێوەیەک داڕێژراوە فێرخوازان بەو زانست و کارامەییە بنەڕەتییانە پڕچەک دەکات، کە پێویستن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکانی بواری بزنس و کارگێڕى. پرۆگرامەکە جەخت لەسەر بەکارهێنانی تەکنیکە شیکارییەکان، داڕشتن و جێبەجێکردنی ستراتیژی کاریگەر و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی قووڵ لە ئەرکە کارگێڕییەکان لەسەر هەردوو ئاستی ستراتیژی و جێبەجێکردن دەکاتەوە.
دیدگه
دیدگای بەشی کارگێڕی کار بریتییە لە پەرەپێدانى کەلتوورێکی نایابی ئەکادیمی، سەرکردایەتی و پیشەگەری، لە ڕێگەی پابەندبوونی تەواوەوە بە ستانداردە بەرزەکانی کوالیتی خوێندن، بەشەکە کار بۆ بەرزکردنەوەی توانست و داهێنانی سەرکردەکانی داهاتووی بواری کارگێڕى دەکات، بۆ ئەوەی بە تەواوی فێرخوازان بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە گۆڕاوەکانی بازاڕی کار ئامادە بکات. بۆ گەیشتن بەم دیدگایە؛ کارى تەواو دەکەین بۆ دابینکردنى ژینگەیەکى خوێندنى ئەکادیمی نایاب.
ئەرک
ئەرکی سەرەکی بەشى کارگێڕى کار بەدیهێنانی ستانداردە بەرزە ئەکادیمییەکانە، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پرۆگرامێکی خوێندنی گشتگیر. ئەم پرۆگرامە بەشێوەیەک داڕێژراوە وەڵامی پێداویستییەکانی کەرتە جۆراوجۆرەکانی وەک پیشەسازی، ئابووری و کۆمەڵگە بداتەوە، هاوکات لەگەڵ پشتگیریکردنی ئامانجە نیشتمانی و هەرێمییەکان، ئەمەش لە ڕێگەی ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێربوونی لەبار و جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی کاریگەر بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* پێگەیاندنی دەرچووانی لێهاتوو.
* هاندانی داهێنان و نوێگەری.
* دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی ئاستبەرز.
* برەودان بە نایابی لە بواری توێژینەوەدا.
* ڕاهێنانی پسپۆڕی پیشەگەر لە بواری بزنسدا.
دەرفەتەکانی کار
* بەڕێوەبەری فرۆشتن.
* ڕاوێژکاری بزنس.
* شیکارکەری دارایی.
* شیکارکەری توێژینەوەی بازاڕ.
* پسپۆڕی سەرچاوە مرۆییەکان (HR).
تاقیگەکان
* تاقیگەی کارامەییەکانی کۆمپیوتەر
* تاقیگەی ژیریی دەستکرد لە کارگێڕیدا
* تاقیگەی بازرگانیی دیجیتاڵی
* تاقیگەی سیمولەیشنی کار (Business Simulation)
* تاقیگەی شیکاریی داتا و سیستمی زانیاریی کارگێڕی (MIS)
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا ئاشنای تەلارسازی و میراتی مێژوویی شاری وارشۆ دەبن
فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ بە چالاکییەکی مەیدانی یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵان دەکەنەوە
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی نیشتمانی لەبارەى ڤایرۆسی “هانتا” و نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان بەڕێوەچوو
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەبارەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر تەندروستیی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا مۆزەخانەی نیشتمانیی وارشۆ بەسەر دەکەنەوە
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەبارەى ڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە سیستمە تەندروستی و تاقیگەییەکاندا بەڕێوەچوو
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا بەشداری لە یادی ٢١٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی “وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان ” دەکەن
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501723741
ئیمەیڵ
admindep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
