
فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ دەستپێشخەرییەکی خێرخوازی و، تەندروستی لە خانەی بەساڵاچووان ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 19, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 18/11/2026، فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێشخەرییەکی خێرخوازییان ڕێک خست و، سەردانی خانەی بەساڵاچووان و، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان کرد.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەلی محەممەد حوسێن و، بەهاوکارى مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەممەد بەڕێوە چوو، کە تێیدا لە کاتی گەیشتنیاندا فێرخوازان لەلایەن ئەرسەلان عیسا ڕەسوڵ توێژەری کۆمەڵایەتی خانەکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا، سەرەتاش ڕوونکردنەوەی دەربارەی خزمەتگوزارییەکان، مەرجەکانی وەرگرتن و، چاودێریی ڕۆژانەی زیاتر لە 80 بەساڵاچووی ناو خانەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
بەسەرکردنەوەی بەشەکان:
دواتر، دیار ئەبوبەکر سدیق سەرپەرشتیاری خانەکە یاوەریی فێرخوازانی کرد لە گەشتێکدا بەناو شوێنی مانەوەی بەساڵاچووان، بەشە خزمەتگوزارییە جیاوازەکان، هۆڵی وەرزش و، یەکەی چارەسەری سروشتی، و، ڕوونی کردەوە کە خانەکە بە شێوەی 24 کاتژمێری چاودێری و، خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.
پشکنینی تەندروستی:
لە چوارچێوەی بەشی کرداری و، هۆشیاریی تەندروستیی سەردانەکەدا، فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ پشکنینە تەندروستییە سەرەتایییەکانی وەک پێوانی پەستانی خوێن، ڕێژەی شەکرە و، ڕێژەی ئۆکسجینیان بۆ بەساڵاچووان ئەنجام دا. هەروەها وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییە خێرخوازییەکە، فێرخوازان بڕێک تەواوکەری خۆراکییان پێشکەش بە بەساڵاچوان کرد کە بریتی بوون لە ڤیتامین ، مەڵتی ڤیتامین، کالسیۆم و، پۆتاسیۆم بۆ پاڵپشتیکردنی تەندروستی و، خۆشگوزەرانیی بەساڵاچووان.
کۆتایی سەردانەکە:
لە کۆتاییدا، مامۆستایانی سەرپەرشتیار سوپاسی ئەرسەلان عیسا ڕەسوڵ توێژەری کۆمەڵایەتی، دیار ئەبوبەکر سدیق سەرپەرشتیاری خانەکە و، سەرجەم کارمەندانی خانەی بەساڵاچووانیان کرد لە بەرامبەر کارئاسانی و، پێشوازیی گەرمیان لە میانەی بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی خانەکە و ئاگاداربوون لە لایەنى تەندروستى بەساڵاچواندا.



