بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی ئهندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك (ISE) لە ساڵی (2021) وەک بەشێکى گرنگ و هاوچەرخ لە کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر دامەزراوە. ستافی ئەکادیمیی بەشەکەمان توێژینەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک ژیریی دەستکرد (AI)، تۆڕە دەمارییەکان، ئینتەرنێتی شتەکان (IoT)، پەرەپێدانی یاری، ڕۆبۆتیک، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و شیکاریی داتادا ئەنجام دەدەن.
دیدگه
دیدگای ئێمە ئەوەیە ببینە سەنتەرێکی پێشەنگ بۆ پێگەیاندنی پڕۆگرامسازی لێهاتوو و سەرکردەی داهێنەر لە بواری ئەندازیاریی پڕۆگرامسازیدا. کار دەکەین بۆ پشتیوانیکردنی توێژینەوەی زانستیی ئاستبەرز و پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکنیکیی پسپۆڕانە، تا دەرچووانمان بتوانن ڕۆڵی کاریگەر لە گەشەپێدانی سۆفتوێر و خوێندنى باڵادا بگێڕن.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان پەرەپێدان، جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی ئەو سیستم و چارەسەرەى سۆفتوێرانەیە، کە کێشە ئاڵۆزەکان چارەسەر دەکەن و وەڵامی پێداویستییەکانی تاک، ڕێکخراو و کۆمەڵگە دەدەنەوە. ئەمەش بریتییە لە بنیاتنانی سۆفتوێرێکى پتەو، پارێزراو و خۆڕاگر، بەشێوەیەک پارێزگاری لە یەکپارچەیی و نهێنیی زانیارییەکان بکات. هەروەها، پابەندین بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر (UX) و، دابینکردنی ئەو ئامرازانەی یارمەتیدەرن بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* بەدەستهێنانی شارەزایی لە کارامەییەکانی پڕۆگرامسازیدا.
* ئاشنابوون و کارکردن لەسەر تەکنەلۆژیا نوێیەکان.
* پێگەیاندنی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی لێهاتوو.
* پەرەپێدان و دیزاینکردنی سیستمی زانیاری.
* پەرەپێدانی توانای شیکاریی سیستم.
* برەودان بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە.
دەرفەتەکانی کار
* ئەندازیاری سۆفتوێر/ گەشەپێدەری پڕۆگرام.
* گەشەپێدەری ئەپی مۆبایل.
* گەشەپێدەری وێب (پشتەوە و پێشەوە).
* پسپۆڕی هەژمێریی هەوری (Cloud Computing).
* ئەندازیاری DevOps.
* پسپۆڕی ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity).
* ئەندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری (IT).
تاقیگەکان
* تاقیگەی ئەندازیاریی سۆفتوێر
* تاقیگەی پڕۆگرامسازی.
* تاقیگەی تۆڕەکانی ئینتەرنێت.
* تاقیگەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی.
* تاقیگەی دیزاینی لۆژیکی دیجیتاڵ.
* تاقیگەی تاقیکردنەوەی یاری و ئەپەکانی مۆبایل.
* تاقیگەی ژیریی دەستکرد، ئینتەرنێتی شتەکان و ڕۆبۆتیک.
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى چالاکییەکی هۆشیاری دەربارەی ژینگە لە قوتابخانەی بناری بنەڕەتی بەڕێوە دەبەن
فێرخوازانی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر چالاکیەک دەربارەی سەلامەتی دیجیتاڵی لە ئامادەیی شەهید کۆچەری کوڕان پێشکەش دەکەن
فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ سەردانێکی زانستی بۆ تاقیگەی جیناتی ئێکسۆجین لە نەخۆشخانەی ژین ئەنجام دەدەن
لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک دەربارەی هۆشیاریی تەندروستیی دەرونی بەڕێوە چوو
بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى وۆرکشۆپێک دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەبرد
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکی زانستی و، کەلتووری قەڵای واڤێل لە پۆڵەندا بەسەردەکەنەوە
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکیی گروپی خوێنى قوتابیانى قوتابخانەی فاخر مێرگەسۆری دیارى دەکەن
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501723742
ئیمەیڵ
isedep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
