بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی کارگێڕیی گشتی یەکێکە لە بەشە پێشەنگەکان لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. ئەم بەشە بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانى دامەزراوە، بەمەبەستی پێشخستنی کاروباری گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی لە وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا. دەرچووانی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی، بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، دەتوانن لەم بەشەدا درێژە بە خوێندن بدەن. پرۆسەی خوێندن لەلایەن ستافێکی ئەکادیمیی شایستە و بەئەزموونەوە بەڕێوەدەبرێت، کە پشت بە نوێترین پرۆگرامی خوێندنی هاوچەرخی نێودەوڵەتی دەبەستن.
دیدگه
دیدگای بەشی کارگێڕیی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بریتییە لە پێشەنگایەتیکردن لە پێگەیاندنی سەرکردە و بەڕێوەبەرانی داهاتووی کەرتی گشتیدا. لە ڕێگەی داهێنانی بەردەوام لە بواری فێرکردن و توێژینەوەدا، هاوکات لە بەشەکەمان کار دەکەین بۆ پڕچەککردنی دەرچووان بەو زانیاری و شارەزاییانەی کە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی، کاریگەری و لێپرسینەوە لە دامەزراوە گشتییەکاندا، هەروەک ئامانجمان بەهێزکردنی توانای فێرخوازانە، تا بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە پرۆسەی پەرەپێدانی بەردەوام و حوکمڕانیی دروست لە هەرێمی کوردستاندا بکەن.
ئەرک
ئەرکی سەرەکی بەشى کارگێڕى گشتى ئامادەکردنی دەرچووانە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و یەکە کارگێڕییەکاندا، هەربۆیە فێرخوازانمان بەو کارامەییە بنەڕەتییانە پڕچەک دەکەین کە لە پلاندانان، ڕێکخستن، سەرکردایەتیکردن، پەیوەندی و هەماهەنگیدا پێویستن. هەر لە چوارچێوەى پرۆگرامی خوێندندا، دەرچووان توانای دانوستاندن، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و بڕیاردانی کاریگەریان دەبێت، ئەوەش بە پشتبەستن بە بنەما دروستەکانی کارگێڕی. هەروەها، ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پیشەییانە و کارا، بەشداری لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمداریی دامەزراوە گشتییەکاندا بکەن.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* برەودان بە شەفافیەت، لێپرسینەوە و ڕەفتاری ئەخلاقی لە خزمەتگوزاریی گشتیدا.
* باشترکردنی کوالیتی، بەردەستبوون و کارایی خزمەتگوزارییە حکومییەکان.
* پشتگیریکردن لە سەروەریی یاسا و دادپەروەری.
* پشتگیریکردن لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی کارگێڕیی کاریگەرەوە.
* برەودان بە هەماهەنگی لەنێوان ئاستە جیاوازەکانی حکومەتدا (ناوخۆیی، هەرێمی، نیشتمانی).
دەرفەتەکانی کار
* بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان.
* بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی.
* کارکردن لە بەشە کارگێڕییەکانی وەزارەتەکان و دامەزراوە جیاوازەکان.
* وەرگرتنی پۆستی کارگێڕی لە دامەزراوە جیاوازەکانی کەرتی گشتیدا.
تاقیگەکان
* تاقیگەی کۆمپیوتەری ئەکادیمی
* تاقیگەی ژیریی دەستکرد لە کارگێڕیدا
* تاقیگەی بازرگانیی دیجیتاڵی
* تاقیگەی سیمولەیشنی کار (Business Simulation)
* تاقیگەی شیکاریی داتا و سیستمی زانیاریی کارگێڕی (MIS)
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن؛ یەکەمین گروپى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ساڵى نوێى خوێندنى (2027-2026) بەرەو پۆڵندا بەڕێکەوتن
فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ باس لە مەترسییەکانی شەکر و خۆراکی ناتەندروست بۆ قوتابیانى قوتابخانەی “زاگا” دەکەن
فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانێکی زانستییان بۆ کارگە و کێڵگەی ڕامی لە بارزان ئەنجامدا
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکى سەردانێکی زانستییان بۆ سەنتەری هێلابیوتی ئەنجامدا
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەى پزیشکیی چالاکییەکی هۆشیارییان لە قوتابخانەی کوبانیی بەڕێوەبرد
فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەى پزیشکى سەردانێکی زانستییان بۆ تاقیگەی شیفا ئەنجام دا
فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى تایبەت بە هۆشیاریی تەندروستیی بۆ خانەنشینانی هەولێر بەڕێوەدەبەن
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501723914
ئیمەیڵ
padep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
