Back

کۆلێژی ئەندازیاری

ئەم کۆلێژە گرنگی بە شایستەکردن و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە بوارەکانی ئەندازیاری پەیوەندی، ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری تەلارسازی دەدات. کۆلێژەکە بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان پلانی باشترکردن و پەرەپێدانی بەرنامە خوێندنییەکانی هەیە. کۆلێژەکە کۆمەڵێک لە باشترین وانەبێژان و مامۆستایان لە پسپۆڕییە پەیوەندیدارەکان، هەروەها باشترین تاقیگەکان، کارگەکان و هۆڵەکانی وێنەکێشان لەخۆدەگرێت. ئامانجی کۆلێژەکە ئەوەیە خوێندکارانی بە زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان لە بوارە جیاوازەکانی خوێندن دابین بکات و گرنگییەکی تایبەت بە لایەنی کرداری بدات. بەو شێوەیە، کۆلێژەکە بتوانێت پێداویستییەکانی بازاڕی کار دابین بکات. شێوازەکانی وانەوتنەوەی بەکارهاتوو لە کۆلێژدا خاوەنی کوالێتییەکی تەکنیکی بەرزن، بۆ ئەوەی بتوانرێت بینین و ئەرکەکانی کۆلێژ بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ بکرێن.

ئەندازیاری تەلارسازی

بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٩–٢٠١٠ دامەزراوە. بەشەکە هەلی بەدەستهێنانی ئاستێکی خوێندنی بەرز پێشکەش بە خوێندکاران دەکات کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت

به‌شی ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازی وئینفۆرماتیك

بەشەکە سەرنج دەخاتە سەر بەکارهێنانی بنەماکانی ئەندازیاری لە پەرەپێدانی پرۆگرامه‌كاندا. ئەمەش شیکردنەوە و دەستکاریکردنی پرۆگرامه‌كانی هەنووکەیی، هەروەها دیزاینکردن، دروستکردن و تاقیکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکان بۆ ‌بەکارهێنەر لەخۆدەگرێت

ئه ندازیاری دیزاینی ناوخۆیی

بەرنامەی ئه ندازیاری دیزاینی ناوخۆیی هەلی فراوان پێشکەش بە خوێندکاران دەکات بۆ ناسین و فێربوونی لایەنە جۆراوجۆرەکانی پیشەی دیزاینی ناوەوە لە ئاستی سەرەتایی و پیشەیی. بەرنامەکە لەسەر بنەمای توێژینەوە و بەڵگەی زانستی دامەزراوە.

ئەندازیاری پەیوەندیه‌كان و کۆمپیوتەر

بەشی ئەندازیاری پەیوەندیه‌كان و کۆمپیوتەر یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی جیهان–هەولێر. ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە.