Back

نۆرینگەی یاسایی

نۆرینگەی یاسایی لە 2/10/2011 لە زانكۆی جیهان كرایەوە و بەشی یاسا راسپێردرا بە دانانی كادیر و ستافێكی پسپۆر بۆ هەڵسان بە كارەكانی نۆرینگەی یاسایی و خزمەتكردنی كۆمەڵگە لە رێی پێشكەشكردنی هاوكاریە یاساییە بەردەوام و بەخۆڕاییەكانی كە بریتیە لە ئۆفیسێك بۆ پێشكەشكردنی راوێژە یاساییەكان و دادبینی لە سكاڵاكان لەبەردەم دادگا كە ئامانج لێی بەدەست هێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتیە لە رێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە یاساییەكان بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە ، كە پەیوەستە بە راوێژی یاسایی و بریكاری بێبەرامبەر لە سكاڵاكان . هەروەها پتەوكردنی لێهاتوویی قوتابیانی كۆلێژی یاسا لە قەزاوەتكردن و ئامادەكردنیان وەك پارێزەرو پەرەپێدانی گیانی كاری خۆبەخشی لە كۆمەڵگەدا . دەستەی ئامانجكراوی نۆرینگەش بێ‌ باوك و بێوەژن و ئەم تەڵاقدراوانەن كە كرێی پارێزگاریان نیە .