Back

کۆلێژی دەرمانسازی

له‌ سالى 2022 دامه‌زراوه‌

7
Labs
61
بابه‌تى خویندن
9
ئه‌ندامى فیركارى
49
قوتابي كور و كچ

دیدگە

کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی جیهان- هەولێر  هەوڵدەدات  نەوەی داهاتووی دەرمانسازان ، مامۆستایان و زانایانی داهێنەر و هاوکاریکار بەسەرکەوتووی ئامادەبکات لەڕێگەی :
- فێرکردن و ڕاهێنانی قوتابیان بۆئەوەی ئەو شارەزاییە پەرەپێبدات کە بۆ ڕاهێنانی دەرمانسازی  لە هەرشوێێکدا پێویستە.
-دابینکردنی خوێندن بە کوالێتی بەرز بۆ چاودێری تەندروستی  نەخۆش لە ئاستێکی بەرزدا لە ڕێگەی بەژداری لە کۆماڵگاوە.
-دامەزراندنى  ئەزموونی گونجاو بۆ قوتابیان.
-تێوەگلان لە کۆمەڵگەی دەرەوە.
-پەرەسەندنی گەشەی فاکەڵتی و ستاف.

ئامانجەکان

وەک پیشەگەرانی تەندروستی، دەرمانسازان ڕۆڵێکی سەرەکیان لە کاتی پەتای کۆڕۆنا بینی، ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگا هەڵسوکەوتیان دەکرد وبەردەوامبوون لە چاودێری کردنی ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبوو، کاریان دەکرد لەدەرمانخانەکانی نەخۆشخانەکان و چاودێری دەرمان بۆ نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩ یان دەکرد. هەروەها بۆ ڕێگریکردن ، پشکنین، چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵ کردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا زانیاری باوەڕپێکراویان دابین دەکرد. زانایانی دەرمانسازی لە دۆزینەوەی  ڤاکسینی کاریگەر و دەستنیشانکردنی چارەسەری سوودمەند دەستیان هەبووە. بەکورتی پیشەی دەرمانسازی شارەزایی، هێز، بوێری و تەرخانکردنی بایەخدانی بەبەرزترین ئاست دەرخستووە.

دەرفەتی کار

 

پاش تەواوبوونی سەرکەوتوانەی  ئەم پرۆگرامە ، دەرچووان شیاون بۆ داواکردنی پیشەی دەرمانسازی کە شارەزان بۆ ئەم ئەرکانەی خوارەوە :

- دڵنیابوون لە کوالێتی ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشەکان دابیندەکرێن .
- دڵنیابوون لەوەی کە دابینکردنی دەرمانەکان لە ناو یاساکەدایە .
- دڵنیابوون لەوەی کە ئەو دەرمانانەی  بۆ نەخۆشەکان  دانراوە گونجاون .
-ئامۆژگاری نەخۆشەکان سەبارەت بە دەرمان ، لەوانە چۆنیەتی وەرگرتنیان ، کاردانەوەی دەرمانەکان و وەڵام دانەوەی پرسیاری نەخۆشەکان .
-ئامۆژگاری کردنی کەسانی پسپۆڕی تەندروستی تر دەربارەی  بە بەکارهێنانی دروستی دەرمانەکان و ئامادەکردنی دەرمانی پارێزراو .
- دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشەکان ، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان ، پێوانەکردنی پەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵکردنی کۆڵستڕۆڵ.
-سەرپەرشتیکردنی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی دەرمان و هەڵسەگاندنی جۆری دەرمان پێش ئەوەی کە کاریگەری دەرمانسازی بۆ نەخۆشەکان دابی بکرێت .

کۆلێژی دەرمانسازی

کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان _هەولێر لە ساڵی ٢٠٢٢ دامەزراوە وە سیستەمی خوێندن لەسەر بنەمای بۆلۆنیایە ، کە بەرنامەیەکی پێج ساڵەیە ( دە وەرزی خوێدن). دوای تەواوبونی بەرنامەکە بڕونامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانسازی بە دەرچووان دەدرێت . ئەرک و تێڕوانینمان ڕەنگدانەوەی ئەو باهایانەیە کە پێناسەی تایبەتمەندی بێهاوتای زانکۆکەمان دەکەن. بەخێربێن بۆ کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان – هەولێر کۆلێژی دەرمانسازی کۆلێژیکی نوێیە لە زانکۆی جیهان _ هەولێر کە قوتابی زانکۆ بە پێنج ساڵ خوێدن تەواو دەکات ئەم بەرنامەیە بڕوانامەی بە کالۆریۆس لە دەرمانسازی بە قوتابیان  پێشکەش دەکات ، کە لەوەدا پێوەرەکانی سەرکەوتووانە لە هەموو خولێکدا گونجاندراوە ، لەوانە ئەزمونی ڕاهێنانی پێشکەوتوو دەرمانسازی بە کۆی گشتی لەخۆدەگرێت .ECTS300

پەیام

تێڕوانیمان ئەوەیە کە ببینە ئامانجێک بۆ بەهێززکردنی قوتابیانی دەرمانسازی، توێژەران، مامۆستایان، و کارپێکەرانی پزیشکی بۆ گۆڕینی چاودێری تەندروستی لە ئاستی جیهاندا، لەڕێگەی :
- ناساندنی فاکەڵتی و قوتابیانی لە ئاستێکی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیدا.
- هاوکاری لە ئاستی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی ستراتیجیانە.
- خوێندن و توێژینەوە بە کوالێتی بەرز لە دەرمانسازی و فێرکردنی چاودێری تەندروستی دەرمان بۆ تاک وکۆماڵگا.
-  پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئەوکارامەییانەی کە بۆ ڕاهێنانی دەرمانسازی لە هەرڕێکخستنێکدا پێویستە.
- دابیکردنی خوێدنی کوالێتی بەرز بۆ چاودێریکردنی نەخۆش لەڕێگای بەژداری لە کۆماڵگاوە.

ACCREDITATION

ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فیركارى

هه‌واڵ و چالاكیه‌كان

لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپی ئامادەکردن و دروستکردنى دەرمانى جوانکاری بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١١/١٢/٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ بەهاوکارى کۆلێژى...

پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى بابل کرد

بۆ تاوتوێکردنى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر...

فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى بە سەردانێکى زانستى نەخۆشخانەیەک لە شارى هەولێر بەسەر دەکەنەوە

فێرخوازانى قۆناغى دووەمى کۆلێژى دەرمانسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى...

لە زانکۆى جیهان-هەولێر؛ ڕۆژى جیهانى دەرمانسازى بەرز ڕاگیرا

بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى دەرمانسازى، ڕاگرایەتى کۆلێژى دەرمانسازى لە زانکۆى...

فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی بەگەشتێکی زانستی کۆگایەکى دەرمان بەسەردەکەنەوە

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی جیهان-هەولێر...

ژمارەی تەلەفۆن

9647509920504

ئیمەیل

pharcol@cihanuniversity.edu.iq