
بەشى ئەندازیارى تەلارسازى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى ڕێکخست
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەلایەنى ئەندازیارى و شارنشینى چەند گەڕەکێکى دێرینى هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى پێنجەم ڕێکخست.
لەو گەشتە زانستیەدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٤/١٠/٢٠٢٠) ئەنجامیاندا، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (ئیلحان فارس ئیبراهیم) مامۆستاى وانەى دیزاینى شار، سەردانى گەڕەکەکانى (تەعجیل، خانەقا و شێخ اللە)یان کرد، پاشان سەردانى چەند ناوچەیەکى دەوروبەرى منارەى چۆلییان کرد.
لە میانەى ئەو سەردانەیاندا، فێرخوازان ڕوپێوى ڕێگەى پیادەڕۆىى و شەقامەکان و ڕێگەکانیان چوونە ناو ئەو گەڕەکە مێژوویانەیان کرد و، بەوردى ئاشنایی لایەنى شارنیشنى ئەو گەڕەکانە بوون، کە لەسەردەمى خۆیدا بناغەى بۆ داڕێژراوە.
ئەم گەشتە زانستیە، بۆ دیاریکردن و دەستنیشانکردنى شوێنى گونجاوە بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى شارنیشنى لە داهاتوو، بەتایبەت دواى ئەوەى قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتوویى تەواو دەکەن.