بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ بانکى خوێن واژۆ دەکات
بەمەبەستى هەماهەنگى زیاتر و کارى هاوبەش لە نێوانیان، بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان ڕێکەوتنامەیەکى لەگەڵ بانکى خوێن لە شارى هەولێر واژۆ کرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/١١/٢٠٢١) دکتۆرە ئامینە سەباح سەرۆکى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی و نوێنەرى بانکى خوێن ڕێکەوتنامەیەکیان واژۆکرد، بەپێى رێکەوتنامەکە هەردولا کارى پێکەوەیی دەکەن لە بوارى ڕێکخستنى سمینار و ئەنجامدانى وۆرکشۆپ و چالاکى جۆراوجۆر، هاوکات ڕێکەوتنامەکە جەخت لە ڕاهێنانى فێرخوازان لە بانکى خوێن دەکاتەوە بۆ یارمەتیدان و هاوکاریکردن لە پڕۆسەکانى وەرگرتنى خوێن و پشکنیەکانى خوێن.
ئەنجامدانى ئەم ڕێککەوتنامەیەکى وەک چالاکیەکى زانستى گرنگى زۆرى هەیە بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگە و هاوکاریکردنى لە بوارى تەندروستى.