بەشى پەروەردەى گشتى گەشە بەکارامەییەکانی فێرخوازان لە ئامادەکردنی نەخشەی چەمکەکان دەدات
لە چوارچێوەی پلانی بەشی پەروەردەی گشتی بۆ گەشەپێدانی کارامەییەکانی فێرخوازان و دروستکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە و بەستنەوەی بە بازاری کار لە ناوەخۆ و جیهانی دا، چالاکیەکی راهێنراوى ڕێکخست.
لە چالاکیەکەدا پشت بە ستراتیژیەکانی زانستی نوێ لە کارامەییەکانی ئامادەکردنی نەخشەی چەمکەکان بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسترا، چالاکیەکە بە سەرپەرشتی مامۆستا ى یاریدەدەر (دەشنێ عبدالله سعيد) لە ڕێکەوتی (٢٦/١٠/٢٠٢١) لە کتێبخانەی هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو.
لە چالاکیەکەدا، فێرخوازان ڕاهێنانیان لەبوارى چۆنیەتی بەکارهێنانی نەخشەی چەمکەکان پێکرا، ئەوەش لە ڕێگەی پێدانی چەند ناونیشانێکی جیاواز، کە لە کۆتایی چالاکیەکە هەریەک لە فێرخوازان ئەرکەکانیان پێشکەش کرد.
نموونەی ئەم جۆرە ڕاهێنانە زانستیە لە دەرەوەی هۆڵی خوێندنى ئاسایى، یەکێکە لە گرینگترین پلانەکانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ئەوەی فێرخواز توانا و سوودێکی زۆر بەدەست بهێنن.