بەشی پەروەردەی گشتی بەشداری لە هەڵمەتێکى کۆمەکردن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکات
بەئامانجى هاوکارى خێزانى و کۆمەکردنى ئەو خێزان و منداڵە بێ شەرپەرشتانەى پێویستیان بەدەستگیرۆیکردن هەیە، بەتایبەت لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى ڕێکخراوى (We Care) بەشدارى هەڵمەتێکى کۆمەک و هاوکاریکردن دەکات.
بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە مانگى ڕەمەزانی پیرۆز بەتیمەک بەشدارى لە هەڵمەتێکى فراوان لە پارێزگەکانى (هەولێر، کەرکووک، سلێمانی، ئەنبار و نەینەوا) دەکات بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕەمەزان بە بڕی (٧٥٥٢٥) دینار بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، لەهەمانکاتدا لەهەڵمەتەکەدا دیاری بۆ منداڵە بێسەرپەرشتەکان لە سنورى ئەو پارێزگەیانە دابین دەکات، دیارییەکە بریتیە لە پێدانى کۆبۆنێکی تایبەت بازاڕکردن بۆ جلوبەرگی جەژن بۆ هەر منداڵێکى بێ سەرپەرشت بەبڕی (٥٠) هەزار دینار.
بەشێکى دیکەى هەڵمەتەکە بریتیە لە دابەشکردنی زەکاتی بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، هاوکات هەر لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەدا تیمەکەى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر کاردەکەن بۆ دابینکردنی بەڕادی ئاوى خواردنەوە بۆ (مزگەوت، قوتابخانە، نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان).